04/04/2025 544 جار خوێنراوەتەوە

یەكەم كاروانی سەربازیی هەسەدە لە گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب كشانەوە

پەیام 

وەك جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی نێوانیان یەكەم كاروانی سەربازیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب كشانەوە.

ئاژانسی هەواڵی سووریا (سانا) بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ یەكەم كاروانی سەربازیی هەسەدە لە گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب لەژێر چاودێری وەزارەتی بەرگریی سووریادا، بەرەو ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی فوڕات كشانەوە.

كشانەوەی هێزەكانی هەسەدە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی بەرایی نێوان ئیدارەی نوێی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە 28ی ئادار دێت.

بەپێی ڕێككەوتنەكە هەر دوو لا لەسەر گۆڕینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆیی سەر بە هەسەدە لە گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەڵەب بۆ هێزەكانی ئاسایشی گشتیی ئیدارەی نوێ ڕێك كەوتبوون.

هاوكات ڕێككەوتنەكە ئازادكردنی 170 دیلی سەر بە هەسەدە و ژمارەیەك تەرمیان لەگەڵ ئازادكردنی نزیكەی 400 دیلی سەربازانی ئیدارەی نوێ لەخۆ دەكرێت كە لەژێر چاودێریی ئەمریكادا ئەنجام دەدرێت.

ڕۆژی ڕابردووش هەر یەك لە ئیدارەی نوێی سووریا لەلایەك و ئەنجوومەنی گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بە سەرپەرشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات لەلایەكی دیكەوە یەكێك لە 14خاڵەكەی  ڕێككەوتنەكە بە مەبەستی پاككردنەوەی زیندانەكان كە ئازادكردنی 146 ئەندامی هەسەدە بوو بەرانبەر بە 97 ئەندامی ئیدارەی نوێ، جێبەجێ كرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە

سەرەتا