پێش 4 هەفتە 160 جار خوێنراوەتەوە

سوودانی: پەیوەندییەكانی عێراق و توركیا پێشكەوتوون

پەیام

لە میانی سەردانەكەی بۆ توركیا سەرۆكوەزیرانی عێراق لە بارەی پەیوەندییەكانی عێراق و توركیا ڕایگەیاند، پەیوەندییەكانمان بەس نییە بەوەی وەك پەیوەندی دراوسێیەك پێناسە بكرێت، لەبەر ئەوەی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات بەپێی كات پەرەیان سەندووە و پێشكەوتوون.
محەمەد شیاع سوودانی وتیشی، دەخوازین پەیوەندییەكانی توركیا وعێراق ببنە بەشێك لە هاوكێشەی سەقامگیری هەرێمیی، سودانی ڕوونیشی كردەوە كە هەڵسەنگاندن بۆ ڕەهەندە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەكان، یەكێكە لە پرسە هەنووكەیی و سەرەكییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سوودانی تیشكی خستە سەر ڕێگای گەشەپێدان بە ڕێبەرایەتی توركیا وعێراق و ڕاشیگەیاند: پرۆژەكە یەكێكە لە گرنگترین پرۆژەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سودانی دوای كۆتاییهاتنی سەردانەكەی سودانی گەڕایەوە بەغداد و بەپێی زانیارییەكانی نووسینگەی ڕاگەیاندنەكەی لەو سەردانەدا جگە لە كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆككۆماری توركیا، بەشداریی كۆبوونەوەی چوارەمی باڵای ئەنجوومەنی هاریكاریی ستراتیژیی كردووە.
هەروەك سەرپەرشتیی 10 یادداشتی لێكتێگەیشتنی لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. تا ئێستا به‌هۆی لێبوردنی گشتییه‌وه‌ زیاتر له‌ هه‌زار زیندانی ئازادكراون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن ده‌ستی كرد به‌ ناوتۆماركردنی كارمه‌ندانی سه‌ر سندووق

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شیعه‌كان داوای ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غاز ده‌كه‌ن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن: زیاتر لە 33 هەزار ئاوارە كارتی دەنگدانیان نوێكردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پەیام ناوەڕۆکى سکاڵاى فەرمانبەرانى هەرێم لە دادگاى باڵاى فیدراڵى دەخاتەڕوو

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیران و سەرۆككۆمار جەختیان لە چارەسەری ڕیشەیی بۆ پابەندییە داراییەكانی هەرێم كردەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق بە دوو مەرج ڕازی بووە بە ناردنی مووچەی مانگی پێنج بۆ هەرێم

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    خەزعەلی: بەقاچاخبردنی نەوت لە هەرێم زیانی دوو ملیار دۆلاری ساڵانە لە عێراق دەدات

سەرەتا