05/02/2026 630 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید چارەنووسی سیمۆنی یەکلا کردەوە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها
ئینریکی سێرێزۆی سەرۆکی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی دوورخستنەوەی دێگۆ سیمۆنی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری تیپەکەی ڕەت دەکاتەوە.

 لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان سەرەتا سێرێزۆ وتی: نازانم کێ باسی دوورخستنەوەی سیمۆنی دەکات، بەڵام ئەو لەگەڵمان بەردەوام دەبێت. ئەو ١٥ ساڵە لەگەڵمانە و ١٥ ساڵی دیکەش دەمێنێتەوە.

سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆتایی بە قسەکانی هێنا و جەختی لەوە کردەوە، یانەکە متمانەی تەواوی بە سیمۆنی هەیە و ئەو بەشێکی سەرەکی و بنەڕەتییە لە پڕۆژەی وەرزشی یانەکەدا.

سیمۆنی لە ساڵی 2011وە سەرپەرشتی یانەکە دەکات و دەستکەوتەکانی بەم شێوەیەن، لە 771 یاریدا، 456 بردنەوە و 166 یەکسانبوون و 149 شکستی هەیە.

ئێستاش یانەکە لە خولی ئیسپانی، لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی لالیگادایە بە کۆکردنەوەی 45 خاڵ ( بە 13 بردنەوە، 6 یەکسانبوون و 3 دۆڕان).

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    ڤینیسیۆس یاریزانێکی بەرشەلۆنە و یاریزانێکی لیڤەرپووڵ وەک دوو نزیکترین هاوڕێی ئاشکرا دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    پەیوەندیکردنی هێرشبەرێکی گەورە بە بەرشەلۆنەوە یەکلا کرایەوە

  • پێش 4 هەفتە

    دەیڤد ئانچلۆتی هۆکاری سەرکەوتوو نەبوونی ئالۆنسۆ ئاشکرا دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    مانەوەی دیبالا لە ڕۆما پەیوەستە بە مەرجێکی قورسەوە

  • 07/02/2026

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت مێژوو دژی بەرشەلۆنە دووبارە بکاتەوە

  • 05/02/2026

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید چارەنووسی سیمۆنی یەکلا کردەوە

  • 03/02/2026

    هۆکاری ئەنجامنەدانی گرێبەست لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا دەبێت

  • 31/01/2026

    دادگا داوایەکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەت کردەوە و لاپۆرتاش هاتە دەنگ

سەرەتا