31/01/2026 711 جار خوێنراوەتەوە

دادگا داوایەکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەت کردەوە و لاپۆرتاش هاتە دەنگ

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

دادگای ئیسپانیا داواکارییەکی یانەی ڕیاڵ مەدریدی سەبارەت بە بەرشەلۆنە ڕەت کردەوە و لەسەر ئەو بابەتەش خوان لاپۆرتا قسەی خۆی کرد.

 بە شێوەیەکی فەڕمی دادگای ئیسپانیا داواکاری ڕیاڵ مەدریدی بۆ دەستگەیشتن بە بەڵگەنامە داراییەکانی بەرشەلۆنە لە ساڵی 2003 تاکو 2021 لە دۆسیەی نێگریرا ڕەت کردەوە.

دوابەدوای بڕیارەکەی دادگا، لاپۆرتا قسەی بۆ میدیاکان کرد و وتی: ڕیاڵ مەدرید بە شێوەیەکی نەشیاو لەوێدا ئامادەیە، ئەوان ئەم ڕێکارە دادوەرییە بەکاردەهێنن بۆ بەدەستهێنانی زانیاری دەربارەی ئێمە، بەڵام هەرگیز ئێمە ساختەکاریمان نەکردووە لە کێبڕکێیەکەدا نەکردووە و خۆشحاڵم کە دادوەرەکە دەرگاکەی بە ڕووی بەرپرسانی مەدرید داخست.

لە کۆتایدا لاپۆرتا دەشڵێت: گەڕان بەدوای زانیاری دەربارەی بەرشەلۆنە ڕێگا ڕاستەکە نییە، ڕێگا ڕاستەکە ئەوەیە کە هەوڵ بدەیت لە ڕێگەی کارکردن و جەنگان لە ناو یاریگادا باشتر بیت، ئەمە ئەو شتەیە کە ئێمە هەوڵی بۆ دەدەین، نەک ئەوەی هەمیشە ڕێگای لار و ناڕاست بگریتە بەر و بەو شێوازانە هەوڵی بەدەستهێنانی جۆرێک لە باڵادەستی بدەیت وەک ئەوەی ڕیاڵ مەدرید دەیکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    قسەکانی مۆرینیۆ لە ژووری جلگۆڕین دوای شکستی دێربی دزەی کردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئینریکی هەڵەیەکی خۆی بۆ ڕوون بووەتەوە و یاسایەک دەگۆڕێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • پێش 2 هەفتە

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

سەرەتا