03/02/2026 535 جار خوێنراوەتەوە

هۆکاری ئەنجامنەدانی گرێبەست لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا دەبێت

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

هۆکاری ئەنجامنەدانی گرێبەست لە لایەن یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە لە مێرکاتۆی زستانەدا ئاشکرا دەبێت.

 حەوت ساڵی تەواو تێدەپەڕێت بەسەر دوایین جار کە یانە شاهانەکە لە نیوەی وەرزدا گرێبەستێکی ئەنجامدابێت، ئەویش کاتێک بوو کە براهیم دیازی لە مانچستەر سیتییەوە گواستەوە، بەمەش یانەکە دووبارە جەختی کردەوە کە بڕوای بە سوودی "میرکاتۆی زستانە" نییە.

ڕۆژنامەی "ماڕکا"ـی ئیسپانی، پەردەی لەسەر هۆکارەکانی ئەنجامنەدانی هیچ گرێبەستێکی نوێ لەلایەن یانە شاهانەییەکەوە لادا، کارگێڕی ڕیاڵ سەرەڕای ئەو هەموو فشار و ئەنجامە ناجێگیرانە، بڕوایان وایە تیپەکە پێویستی بە یاریزانی نوێ نەبووە و بەرپرسانی یانەکەش بڕوایان وایە ئەو یاریزانانەی ئێستا لە بەردەستدان توانای ئەوەیان هەیە تا کۆتایی وەرز کێبڕکێ لەسەر نازناوی لالیگا و چامپیۆنسلیگ بکەن.

هەروەها ئیدارەی یانەکە پێیان وایە کێشەی سەرەکی یانەکە بە کڕینی یاریزان چارەسەر نابێت، بەڵکو دەبێت کار لەسەر باشترکردنی لایەنی پزیشکی و ئامادەکارییە جەستەییەکان بکرێت بۆ کەمکردنەوەی پێکانەکان، نەک گۆڕینی پلانی گواستنەوەکان و مەدرید بڕیاریداوە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی ڕەگی کێشە جەستەییەکان تەرخان بکات، ئەویش لە ڕێگەی سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی ستافی پزیشکی و جەستەییەوە.

لە کۆتایدا ئاماژە بەوە کراوە، نادڵنیایی لە مانەوەی ئاربیلوا لە کۆتایی ئەم وەرزە یەکێکە لەو خاڵانەی دیکە کە ڕیاڵ گرێبەستی ئەنجام نەداوە، چونکە دەکرێت کۆتایی وەرز ڕاهێنەرێکی نوێ بێت و بەپێی پلانی ئەو یاریزان بگوازرێتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا دکتۆر "نیکۆ میهیچ" بۆ سەرکردایەتیکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان گەڕایەوە، هەروەها ڕاهێنەری جەستەیی بەناوبانگ "ئانتۆنیۆ پینتۆس" ئەرکی سەرپەرشتیکردنی ئامادەکارییە جەستەییەکانی پێسپێردرایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 4 هەفتە

    ڤینیسیۆس یاریزانێکی بەرشەلۆنە و یاریزانێکی لیڤەرپووڵ وەک دوو نزیکترین هاوڕێی ئاشکرا دەکات

  • 10/02/2026

    پەیوەندیکردنی هێرشبەرێکی گەورە بە بەرشەلۆنەوە یەکلا کرایەوە

  • 09/02/2026

    دەیڤد ئانچلۆتی هۆکاری سەرکەوتوو نەبوونی ئالۆنسۆ ئاشکرا دەکات

  • 08/02/2026

    مانەوەی دیبالا لە ڕۆما پەیوەستە بە مەرجێکی قورسەوە

  • 07/02/2026

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت مێژوو دژی بەرشەلۆنە دووبارە بکاتەوە

  • 05/02/2026

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید چارەنووسی سیمۆنی یەکلا کردەوە

  • 03/02/2026

    هۆکاری ئەنجامنەدانی گرێبەست لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا دەبێت

  • 31/01/2026

    دادگا داوایەکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەت کردەوە و لاپۆرتاش هاتە دەنگ

سەرەتا