16/02/2026 1016 جار خوێنراوەتەوە

ڤینیسیۆس یاریزانێکی بەرشەلۆنە و یاریزانێکی لیڤەرپووڵ وەک دوو نزیکترین هاوڕێی ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی و هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، هاوڕێ نزیکەکانی لە یانەکانی دیکە ئاشکرا دەکات.

 لە میانەی دیدارێکی لەگەڵ کەسایەتییەکی یوتوبەر بە ناوی "ئیبای یانۆس" ڤینسیۆس ئەو یاریزانانە ئاشکرا دەکات کە یاریزانی ڕیاڵ مەدرید نین بەڵام هاوڕێیەتییەکی نزیک لە نێوانیاندا هەیە، سەرەتا ڤینیسیۆس ئاشکرای کرد، پەیوەندییەکی باش و باوەڕپێنەکراوی لەگەڵ دۆمینیک سۆبۆسلای، ئەستێرەی هەنگاریی یانەی لیڤەرپوڵدا هەیە و ڕوونی کردەوە کە لەو کاتەوەی تەمەنیان بچووکتر بووە یەکتری دەناسن.

هەروەها لیستی هاوڕێکانی ڤینیسیۆس ناوی دیکەی وەک لوکاس پاکێتای یاریزانی (فلامینگۆ)ی تێدایە، کە بە "باشترین هاوڕێم لە جیهانی تۆپی پێدا" ناوی هێنا، جگە لە ساڤینیۆی (مانچستەر سیتی) و ڕیس جەیمسی (چێڵسی) و ڕافایێل لیاو (میلان).

لە کۆتایی لێدوانەکانیدا ڤینیسیۆس ئاشکرای کرد، ڕافینیای یاریزانی بەرشەلۆنە و ڕکابەری سەرەکی یانەکەی، یەکێکە لە نزیکترین هاوڕێکانی، ئەمە سەرەڕای ئەو ڕکابەرییە توند و دەمەقاڵێیانەی کە پێشتر لە یارییەکانی کلاسیکۆدا لە نێوان هەردوو یاریزانەکەدا ڕوویانداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆدری لە نێوان پاریس سانجێرمان و ڕیاڵ مەدرید بڕیاری خۆی داوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    چوار یاریزانی بەرشەلۆنە دژی گرێبەستکردنن لەگەڵ جولیان ئالڤارێز

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سکالۆنی: هیچ بیانوویەک بۆ شکستەکەمان ناهێنمەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا پەیامێکی تووند ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    گورزێکی کوشندە بەر بەرشەلۆنە کەوت

  • پێش 3 هەفتە

    کۆلینا وەڵامی ڕەخنەکان سەبارەت بە یاریی میسڕ و ئەرجەنتین دەداتەوە

  • پێش 3 هەفتە

    بەرشەلۆنە لەگەڵ یاریزانێک گەیشتە ڕێککەوتن

  • پێش 3 هەفتە

    هەڵبژاردەی فەڕەنسا پێشبینی دەکرێت بۆ دووەم یاریی لەسەریەک تواناکانی یاریزانێکی لەدەست بدات

سەرەتا