08/02/2026 2725 جار خوێنراوەتەوە

مانەوەی دیبالا لە ڕۆما پەیوەستە بە مەرجێکی قورسەوە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی ڕۆمای ئیتاڵی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەست لەگەڵ پاولۆ دیبالا و لۆرێنزۆ پێلێگرینی لە دانوستاندایە، بەڵام بە مەرجێکی دیاریکراو.

گرێبەستی هەردوو یاریزانەکە لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت، بەگوێرەی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، کارگێڕی ڕۆما ئامانجی ئەوەیە کۆی مووچەی یاریزانەکان بە ڕێژەی 60% کەم بکاتەوە، ئەمەش لە گفتوگۆکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی پاولۆ دیبالا و لۆرێنزۆ پێلێگرینی دەست پێدەکات.

کلۆدیۆ ڕانیێری ڕاوێژکاری یانەی ڕۆما پێشتر ڕایگەیاندبوو، زۆر باش دەبێت لەگەڵ یاریزانەکان ڕێککەوتنێک بکە، بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان ئەویش بە پشتبەستن بە ئاستیان لە یاریگا و پێداویستییەکانی یانەکە؛ بە پێچەوانەوە نەگەنە ڕێککەوتن یاریزانەکە ئازاد دەکرێت و گرێبەستەکەی نوێ ناکرێتەوە.

لە ئێستادا پێلێگرینی کاپتنی یانەکە ساڵانە حەوت ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، مووچەی دیبالاش دەگاتە 8.5 ملیۆن یۆرۆ.

سەرچاوەکە باس لەوەش دەکات، پێناچێت ڕۆما گرێبەستی سێلیکی تورکی و ستیفان شاعراوی نوێ بکاتەوە، کە ساڵانە دوو ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ مووچەیان هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    چوار یاریزانی بەرشەلۆنە دژی گرێبەستکردنن لەگەڵ جولیان ئالڤارێز

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سکالۆنی: هیچ بیانوویەک بۆ شکستەکەمان ناهێنمەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا پەیامێکی تووند ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    گورزێکی کوشندە بەر بەرشەلۆنە کەوت

  • پێش 3 هەفتە

    کۆلینا وەڵامی ڕەخنەکان سەبارەت بە یاریی میسڕ و ئەرجەنتین دەداتەوە

  • پێش 3 هەفتە

    بەرشەلۆنە لەگەڵ یاریزانێک گەیشتە ڕێککەوتن

  • پێش 3 هەفتە

    هەڵبژاردەی فەڕەنسا پێشبینی دەکرێت بۆ دووەم یاریی لەسەریەک تواناکانی یاریزانێکی لەدەست بدات

  • پێش 3 هەفتە

    قازانجی دارایی مەغریب لە مۆندیال بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بووەتەوە

سەرەتا