10/02/2026 2255 جار خوێنراوەتەوە

پەیوەندیکردنی هێرشبەرێکی گەورە بە بەرشەلۆنەوە یەکلا کرایەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

دوسانی ئیلیچی ڕاهێنەری توانای جەستەیی هەڵبژاردەی سڕبیا ئاشکرای کرد، دوسان ڤلاهۆڤیچی هێرشبەری یۆڤانتۆس ڕوو لە بەرشەلۆنە دەکات.

 کۆتایی ئەم وەرزە بۆندی هێرشبەرەکەی بیانکۆنێری کۆتایی دێت، لەو بارەیەوە، ئیلیچی ڕاهێنەری توانای جەستەیی هەڵبژاردەی سڕبیا ئەوەی پشتڕاست کردەوە، ڤلاهۆڤیچ ڕوو لە بەرشەلۆنە دەکات لە کۆتایی ئەم وەرزە بە شێوەی بێبەرانبەر.

ئیلیچ ئەوەش ڕوون دەکاتەوە، پێش ئەوەی ڤلاهۆڤیچ بچێتە یۆڤانتۆس هەلی ئەوەی هەبوو لە ئیسپانیا یاری بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید بکات، بەڵام ئەو کاتە بڕیاریدا ئیتاڵیا هەڵبژێرێت.

ڕاهێنەر توانا جەستەییەکەی سڕبیا، پێی وایە ڤلاهۆڤیچ بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر ئاستە بەرزەکەی سەردەمی فیۆرێنتینا، پێویستی بە پڕۆژەیەکی نوێ و یانەیەکی دیکە هەیە تاوەکو دووبارە بدرەوشێتەوە.

لە کۆتایدا ئیلیچ پێشبینی دەکات لە سەرەتای مانگی سێ ڤلاهۆڤیچ لە پێکانەکەی چاک ببێتەوە و دووبارە بگەڕێتەوە یاریگا و دەست بە تۆمارکردنی گۆڵ بکاتەوە.

جێگەی ئاماژەیە ئیلیچ لە ساڵی 2021ـەوە لەگەڵ ڤلاهۆڤیچ کار دەکات (چ بە شێوەی تاکەکەسی یان لە هەڵبژاردەی سڕبیا)، بۆیە شارەزاییەکی تەواوی لەسەر دۆخی جەستەیی و بیرکردنەوەی ئەو یاریزانە هەیە. ئاماژەی بەوەش کرد کە ڤلاهۆڤیچ لە ڕووی جەستەیی و پابەندبوون بە ژەمە خۆراکییەکانەوە یاریزانێکی "نایاب و بێوێنەیە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    😱فابریزیۆ ڕۆمانۆ بۆمبەکەی لەسەر ڕۆدری تەقاندەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری لە نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید خۆی یەکلا کردووتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نرخی فرۆشتنی تۆرێسی بۆ پاریس سان جێرمان دیاری کرد

  • پێش 1 هەفتە

    ئینریکی سزای بارکۆلا دەدات

  • پێش 1 هەفتە

    مانچستەر سیتی نرخێکی چاوەڕواننەکراو بۆ فرۆشتن لە ڕۆدری دیاری دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    پلانی دووەمی بەرشەلۆنە لە ئەگەری شکستهێنان لە کڕینی ئالڤارێز ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    ڕۆدری لە نێوان پاریس سانجێرمان و ڕیاڵ مەدرید بڕیاری خۆی داوە

  • پێش 2 هەفتە

    چوار یاریزانی بەرشەلۆنە دژی گرێبەستکردنن لەگەڵ جولیان ئالڤارێز

سەرەتا