07/02/2026 1453 جار خوێنراوەتەوە

ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت مێژوو دژی بەرشەلۆنە دووبارە بکاتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بەرشەلۆنە لە یەکێک لە کۆڵەکەکانی تیپەکەی بێبەش دەکات.

 ڕۆژنامەنووس "سیرۆ لۆپێز" ئاشکرای کردووە، ئەو یاریزانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت پێش وەرزی 2027-2028 گرێبەستی لەگەڵ بکات بریتییە لە (پێدری) و دەیەوێت مێژوو دووبارە بکاتەوە وەک ئەوەی ساڵی 2000 لەگەڵ لویس فیگۆ کردیان و لە بەرشەلۆنەوە گواستایانەوە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە ئاماژە بەوەش دەکات، گواستنەوەی پێدری تەنیا بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەی ڕیاڵ نییە، بەڵکو مەبەست لێی بێبەشکردنی بەرشەلۆنەیە لە یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی، هەرچەندە گواستنەوەی پێدری کارێکی زۆر ئەستەمە، بەڵام پێرێز پێی وایە "پارە" دەتوانێت هەموو شتێک یەکلا بکاتەوە.

بەربەستەکانی بەردەم ڕیاڵ مەدرید
وەفاداری؛ پێدری لە بەرشەلۆنە زۆر دڵخۆشە و وەفاداری بۆ یانەکە هەیە

گرێبەست؛ گرێبەستەکەی پێدری تاکو هاوینی 2030 کارایە.

مەرجی هەڵوەشاندنەوە؛ هەر یانەیەک بیەوێت پێدری ببات، دەبێت بڕی یەک ملیار یۆرۆ وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە بڕیاری کۆتایی لەسەر گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا داوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر هەژمارنەکردنی لێدانێکی سزا لە لیبیا هاندەران ئاگریان لە تەلاری سەرۆکایەتی وەزیران بەردا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    کێشەکانی میلان قوڵتر بوونەتەوە و ئالێگری و ئیبراهیمۆڤیچ پەیوەندییان نەماوە

  • پێش 1 هەفتە

    چەند هۆکارێک سەبری ڕیاڵ مەدریدی بەرانبەر مباپێ نەهێشتووە

  • پێش 2 هەفتە

    مێسی پاڵێوراوانی بردنەوەی مۆندیال دیاری دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ناوماڵی ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئاگرە و یاریزانێک بە برینداری گەیەنرایە نەخۆشخانە

  • پێش 2 هەفتە

    چارەنووسی مباپێ بۆ یاریکردن لە کلاسیکۆ یەکلا دەبێتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    دەمەقاڵێی نێوان ڕودیگێر و کارێراس گۆڕاوە بۆ پێکدادانی دەستی

سەرەتا