09/02/2026 2868 جار خوێنراوەتەوە

دەیڤد ئانچلۆتی هۆکاری سەرکەوتوو نەبوونی ئالۆنسۆ ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

دەیڤد ئانچلۆتی، یاریدەدەری ڕاهێنەری پێشووی ڕیاڵ مەدرید هۆکاری سەرکەوتوونەبوونی چابی ئالۆنسۆ ئاشکرا دەکات.

 کوڕەکەی ئانچلۆتی، لە لێدوانێکی نوێدا تیشکی خستە سەر چەند پرسێکی گرنگ و باسی لە فەلسەفەی سەرکەوتنی باوکی و هۆکاری شکستی هەندێک پڕۆژەی ڕاهێنەرایەتی کرد و پەیامێکی ڕوونی ئاراستەی یاریزانانی ئێستای ڕیال مەدرید کرد و وتی: پێویستە یاریزانەکان بە باشی لە ڕۆڵەکانیان تێبگەن، هەبوونی ڕۆڵێکی جیاواز (وەک یاریزانی یەدەگ) هەرگیز بەو مانایە نییە کە ئەو ڕۆڵە گرنگییەکی کەمتری هەیە.

لەبارەی دوورخستنەوەی چابی ئالۆنسۆ لە پۆستەکەی)، دەیڤد وتیشی: هاوسەنگی لە بەرگریدا بنەمای سەرەکی هەر پڕۆژەیەکی سەرکەوتووە و باوکم هەمیشە ئەمەی پێ دەوتم، کاتێک خۆم بوومە ڕاهێنەر تێگەیشتم کە قسەکانی سەد لە سەد ڕاستن و پێموایە ئالۆنسۆ نەیتوانی ئەو هاوسەنگییە بەرگرییە دروست بکات، ڕەنگە بەهۆی نەبوونی کات یان بارودۆخی گونجاو نەبووبێت، هەندێکجار وەک ڕاهێنەر بەختت دەبێت و هاوسەنگییەکە دەدۆزیتەوە، هەندێکجار نا، چابی لەوەدا سەرکەوتوو نەبوو.

لە کۆتایدا دەیڤد ئانچلۆتی زیاتر ڕوونی کردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بۆ نموونە خۆسێلۆ یاریزانێکی یەدەگ بوو، بەڵام ئەو دۆخەی قبوڵ کرد و بووە باشترین یاریزان کە تا ئێستا بینیویەتی کە ڕۆڵی یەدەگ بەو شێوەیە ببەخشێت، لەو وەرزەی نازناوی چامپیۆندلیگیان بردەوە، ئەو باشترین بوو لە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی پێی دەسپێردرا، براهیم دیازیش بە هەمان شێوە یاریزانێکی یەدەگ بوو، بەڵام هەر کە دەچووە ناو یاریگاوە هەموو توانای خۆی دەبەخشی، نە تووڕە دەبوو و نە هیچ گلەییەکی دەکرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە گرێبەستێکی بۆ فلیک یەکلا کردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی سێرهۆ گیراسی پاشەکشە دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دیکۆ گرێبەستێک لە میلان تێک دەدات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    شەش یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسپانیۆل لە مەشقەکان دابڕان

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    چەند بابەتێکی دزەپێکراوی گواردیۆلا لە مانچستەر سیتی ئاشکرا دەبن

  • پێش 1 هەفتە

    کریستیانۆ وادەی وازهێنانی لە تۆپی پێ ئاشکرا دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵی خۆش و ناخۆش بە مۆرینیۆ دەگات

  • پێش 2 هەفتە

    گفتوگۆیەکی کورت لە نێوان سیمیۆنی و ئالڤارێز ئەنجام دراوە

سەرەتا