2 کاتژمێر پێش ئێستا
165 جار خوێنراوەتەوە
عێراق: له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ، بۆ دابینكردنی مووچه په‌ناده‌به‌ینه‌به‌ر قه‌رز
پەیام
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ و داخرانی گه‌رووی هورمز، حكومه‌ت په‌ناده‌باته به‌ر قه‌رز بۆ دابینكردنی مووچه.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د له لێدوانێكدا بۆ میدیای ره‌سمی عێراق ڕاشیگەیاند، دروستبوونی كۆسپ بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌ڕێگه‌ی گه‌رووی هورمزه‌وه، كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوی دۆخی دارایی و ئابوریی وڵات، ئه‌م كاریگه‌رییه له ئێستادا ده‌رناكه‌وێت.
وتیشی، كاریگه‌رییه‌كه له‌دوای دوو مانگی دیكه دەردەکەوێت، واته له مانگی پێنج و شه‌ش به‌هۆی راوه‌ستانی هه‌نارده‌كردن.
ڕاوێژکارەکەى سەرۆکوەزیرانى عێراق جەختى لەوەکردەوە، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی شه‌ڕو داخرانی گه‌روی هورمزدا، حكومه‌ت هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌ی نییه جگه له په‌نابردن بۆ قه‌رزكردن بۆ دابینكردنی موچه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، قه‌رزی نێوخۆیی یه‌كێكه له چاره‌سه‌ره‌كان كه حكومه‌ت پشتی پێ ده‌به‌ستێت و یه‌ده‌نگی عێراق باشه‌و پشتیوانی له قه‌رزكردنی نێوخۆیی ده‌كات له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی قه‌یرانه‌كه‌دا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە