2 کاتژمێر پێش ئێستا 61 جار خوێنراوەتەوە

عێراق هەناردەی نەوتی لە گەرووی هورمز ڕاگرت و هەوڵ بۆ شوێنگرەوەى دەدات

پەیام 

بەهۆی گرژییەكانەوە، عێراق هەناردەی نەوتی لە گەرووی هورمز ڕاگرتووە و هەوڵی كاراكردنەوەی هێڵی كەركووك-جەیهان دەدات، هاوكات ساڵانە بڕێكی زۆر سووتەمەنی لە دەرەوە دەكڕێت.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند، بەهۆی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكان و ڕووداوەكانی ناوچەكە، هەناردەكردنی نەوتی وڵاتەكە لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بە تەواوی وەستاوە. 

ئاماژەی بەوەی شكردووە كە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دۆخە، وەزارەتەكە خەریكی دۆزینەوەی ڕێگەی جێگرەوەیە و ئێستا تیمەكان لە كاركردن بەردەوامن بۆ نۆژەنكردنەوە و ئامادەكردنەوەی بۆری نەوتی نێوان كەركووك و بەندەری جەیهانی توركی.

لەلایەكی دیكەوە، كۆمپانیای "سۆمۆ" ئاماری هاوردەكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی بۆ ساڵی 2025 بڵاو كردەوە، بەپێی ئامارەكە، عێراق لەو ساڵەدا 2 ملیۆن و 117 هەزار و 448 تۆن سووتەمەنی و بەرهەمە نەوتیەكانی هاوردە كردووە. 

 بەجۆرێك كە بەنزین ملیۆنێك و 523 هەزار و 195 تۆن و گاز 594 هەزار و 286 تۆن بووە و زۆرینەی بەرهەمەكانیان پێكهێناوە.

ئەمە و عێراق هەرچەندە بە دووەم گەورەترین هەناردەكاری نەوت لە ڕێكخراوی ئۆپێك دادەنرێت، بەڵام بەهۆی كەمی و كۆنی پاڵاوگەكان، هێشتا بۆ دابینكردنی پێداویستی ناوخۆ پشت بە هاوردەكردن دەبەستێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 45 خولەک پێش ئێستا

    عێراق: له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ، بۆ دابینكردنی مووچه‌ په‌ناده‌به‌ینه‌به‌ر قه‌رز

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق هەناردەی نەوتی لە گەرووی هورمز ڕاگرت و هەوڵ بۆ شوێنگرەوەى دەدات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا داوا لە هاووڵاتیەكانی دەكات خۆ لە گەشتكردن بۆ عێراق بەدوور بگرن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەئامانجگرتنى باڵیۆزخانەی ئەمریكا و سەركردەی گروپە چەكدارەكان بەغدادیان ئاڵۆز كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە سێ پارێزگای عێراق بۆردوومان كران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    موقاوەمە بانگەشەی خستنەخوارەوەی دوو فڕۆكەی ئەمریكی لە عێراق دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق: ھێرشی سەر دوو کەشتییە نەوت ھەڵگرەکه‌ پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: بە ئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانمان بە ئامانجگرتنی توانای ھێزە سەربازییەکانە

سەرەتا