12/03/2026 250 جار خوێنراوەتەوە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق: ھێرشی سەر دوو کەشتییە نەوت ھەڵگرەکه‌ پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە


سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، سەعد مەعن ڕایگەیاند ئەو ھێرشانەی کە شەوی ١٢ی ئەم مانگە کرانە سەر دوو کەشتی نەوت ھەڵگر لە نزیک بەندەری بەسرە، پێشێلکردنی سەوەریی عێراقە و ئاماژەی بەوەشداوە کە عێراق مافی خۆیەتی ڕێوشوێنی یاسایی لەوبارەیەوە بگرێتەبەر.
سەعد مەعن لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ئیخبیاریەی عێراقییە، وتی: "شەوی ١٢ی ئەم مانگە، دوو کەشتی نەوت ھەڵگر لە نزیک بەندەری بەسرە ڕووی کردەی تێکدەرانە و قێزەون بوونەوە".
ڕاشیگەیاندووە کە حکوومەتی عێراق ھەموو ھەوڵێکی خستووەتەگەڕ، بۆ ئەوەی عێراق نەبێت لایەنێک لەو شەڕەی کە ئێستا لە ناوچەکەدا، ڕوودەدات.
ھەروەھا سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، سەعد مەعن باسی لەوەش کردووە کە ھێرشەکانی سەر کەشتییە نەوت ھەڵگرەکان لە نزیک بەندەری بەسرە، پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و وتی: "عێراق مافی خۆیەتی ڕێوشوێنی یاسایی لەوبارەیەوە بگرێتەبەر".
ڕاشیگەیاندووە، ٣٨ کەس لە تیمەکانی ناو ئەو کەشتییانە ڕزگاکراون و کەسێکی دیکەیش گیانی لەدەستداوە.
شەوی ١٢ی ئەم مانگە، سێ کەشتی نەوت ھەڵگریی بیانییە لە نزیک بەندەری بەسرە کرانە ئامانج.
تا ئێستا ناسنامەی کەشتییەکان نەزاندراوە، بەڵام باس لەوە دەکرێت کە کەشتییەکان سووتەمەنی عێراقیان ھەڵگرتبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا عه‌لی زه‌یدی په‌سه‌ند كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    عه‌لی زه‌یدی؛ كاندید ڕاسته‌قینه‌، یان مانۆڕی سیاسیی مالیكی و سودانی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی زەیدی: حکوومەتێک پێکدەهێنین کە وەڵامدەری خواستی ھاووڵاتییان بێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەدر فەرمانی کرد فەرماندەکانی سەرایا سەلام لە کەربەلا بگۆڕدرێن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ شەشەم جار کۆبوونەوەى شیعەکان بۆ یەكلاكردنەوەی پاڵێوراوی سەرۆكوەزیران دواخرایەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    یەكەمین كاروانی حاجیانی عێراق لە ڕێگەی وشكانییەوە بەرەو سعودیە بەڕێ كەوت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق وەرگرتنی خێزانەكانی نێو كامپی هۆلی بە فەرمی ڕاگرت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    جارێکى دیکە چوارچێوەی هەماهەنگی نەیتوانى کاندیدى سەرۆکوەزیران یەکلابکاتەوە

سەرەتا