08/06/2025
252 جار خوێنراوەتەوە
خابی لامی له ئهمریكا دهستگیركرا
پهیام
فهرمانگهی کۆچبەران و گومرگی ئەمریکا (ICE) ڕایگەیاند، بەهۆی بەسەرچوونی ڤیزاکەی، خابی لامی، یەکێک لە بەناوبانگترین بەکارهێنەرانی تیک تۆک لە جیهاندا، دەستگیرکردووە.
فهرمانگهی کۆچبەران و گومرگی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "فهرمانگهكهیان لە ٦ی حوزەیران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هاری ڕید لە لاس ڤێگاس لە ویلایەتی نیڤادا، سێرێنگ خەبان لامی تەمەن ٢٥ ساڵ، ئیتاڵیی دەستگیرکردووە، بەهۆی سەرپێچیکردنی یاسای کۆچبەرییەوە".
بە وتەی دەسەڵاتدارانی فهرمانگهكه، لامی لە 30ی نیساندا چووەتە ئەمەریکا، بەڵام دەرکەوتووە سهرهڕای بهسهرچوونی ڤیزاکەی زیاتر ماوەتەوە.
بەپێی بەیاننامەکە، بلۆگەرەکە لە ڕۆژی دەستبەسەرکردنیدا ئازادکراوە و دواتر بە ئارەزووی خۆی وڵاتەکەی بەجێهێشتووە.
خابی لام باڵیۆزی نیازپاکی یونیسێفە و یەکێکە لە كهسایهتییه کاریگەره بەناوبانگەکانی تیک تۆک، زیاتر لە ١٦٢ ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە