پێش 1 هەفتە
142 جار خوێنراوەتەوە
دوای تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ تره‌مپ؛ ئیلۆن مه‌سك خه‌ریكه پارتێك داده‌مه‌زرێنێت
ئیلۆن مه‌سك به‌هۆی چڕبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێشنیازی دروستكردنی پارتێكی نوێی له‌و وڵاته كرد.
ئیلۆن مه‌سك ملیاردێر و بازرگانی ئه‌مریكی پێشنیازی دروستكردنی پارتێكی سیاسیی نوێی له ئه‌مریكا كرد، كه پێده‌چێت ناوی (پارتی ئه‌مریكا)ی لێ بنرێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك له دوای چڕبوونه‌وه‌ی ململانێكان له‌نێوان ئه‌و و دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكادا له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه له‌و وڵاته.
مه‌سك پێشنیازه‌كه‌ی به شێوه‌ی ڕاپرسی له سه‌كۆی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) بڵاوكرده‌وه و له سه‌دا 80ی به‌شداربووان پشتگیری دروستكردنی كیانێكی سیاسی‌یان كرد كه به (میانڕه‌و) ناوزه‌دیان كردبوو، ئاژانسه‌كانیش باسیان له‌وه كردووه، به ئاماژه‌دان به راپرسییه‌كه، ماسك دامه‌زراندنی پارته‌كه‌ی به چاره‌نووسێكی حه‌تمی داناوه.
گرژییه‌كانی نێوان مه‌سك و تره‌مپیش دوای ئه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، كه مه‌سك ڕه‌خنه‌ی له به‌نده‌كانی پڕۆژه یاسای بودجه گرتبووه، كه ڕێگه به زیادكردنی قه‌رزی نیشتمانی به به‌های چوار تریلیۆن دۆلار ده‌دات، وه به شكستپێهێنانی هه‌وڵه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی حكومیی دانابوو، له كاتێكدا به‌شێك بوو كاره‌كه‌ی وه‌ك ڕاوێژكارێك له ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ.
لای خۆشییه‌وه ته‌رمپ به‌وه وه‌ڵامی مه‌سكی دابووه‌وه، ناڕه‌زاییه‌كه‌ی به پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی هاندانه‌كه بۆ ئۆتۆمبیله كاره‌باییه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێسلا ئاگاداری ورده‌كارییه‌كان بوو.
له كۆتا لێدوانیشیدا تره‌مپ ڕایگه‌یاند: نامه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانم له‌گه‌ڵ مه‌سك چاك بن و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم پێیه‌وه نه‌ماوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە