2 کاتژمێر پێش ئێستا 149 جار خوێنراوەتەوە

پاکستان سەرکردایەتى دروستکردنى لێکتێگەیشتنێکى کاتى نێوان واشنتۆن و تاران دەکات

پەیام

چوارچێوەی لێکتێگەیشتنێکی کاتی بە سەرکردایەتی پاکستان بۆ کۆنترۆڵکردنی پەرەسەندنەکانی نێوان واشنتۆن و تاران.. هێورکردنەوە لەبەرامبەر سڕکردن.

ڕووماڵە میدیاییە ئەمریکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو "چوارچێوەی لێکتێگەیشتنە"ی پاکسستان کاری لەسەر دەکات لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێراندا، ناگاتە ئاستی ڕێککەوتنێکی کۆتایی گشتگیر، بەڵکو ئامانج لێی کۆنترۆڵکردنی پەرەسەندنی سەربازی و ڕێگریکردنە لە خلیسکانی خێرا بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەیەکی فراوانتر، هاوکات لەگەڵ کردنەوەی ڕێڕەوێکی نوێی دانوستان لە نێوان واشنتۆن و تاران.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، نێوەندگیرییەکەی پاکسستان بە هەماهەنگی لەگەڵ قەتەر، سعوودیە و ئیمارات بەڕێوەدەچێت، لە هەوڵێکدا بۆ بونیادنانی لێکتێگەیشتنێکی کاتی کە لەسەر بنەمای "هێورکردنەوە لەبەرامبەر سڕکردن" بونیاد نراوە، لە ڕێگەی ڕاگرتنی کاتیی پەرەسەندنی سەربازی و دەریایی و سڕکردنی ڕێکارە ئیستفزازییەکانی هەردوولا تا ئەو کاتەی ڕێڕەوەکانی دانوستان کراوەن.
دزەپێکردنە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە چوارچێوە پێشنیارکراوەکە ڕاگرتنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لەخۆدەگرێت، لە بەرامبەر بەڵێنی ئێران بە فراواننەکردنی هێرشەکان بۆ سەر بنکە ئەمریکییەکان یان کەشتیوانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکەدا. هەروەها لێکتێگەیشتنی ڕانەگەیەندراو لەبارەی ڕێکخستنی جووڵەی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز لەخۆدەگرێت، بە جۆرێک ڕێگە بە گەڕانەوەی پلەبەندی هەناردەکردنی نەوت و جووڵەی کەشتییەکان بدات لە چوارچێوەی ڕێکخستنە ئەمنییەکاندا کە ڕێگری لە بەئامانجگرتنیان دەکات.
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەستپێشخەرییەکە دەستپێکردنی دانوستانی فراوان بۆ ماوەیەک لە نێوان ٣٠ بۆ ٦٠ ڕۆژ لەخۆدەگرێت، کە تێیدا باس لە دۆسیەکانی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەکرێت، لەوانە چارەنووسی یۆرانیۆمی پیتێنراو و پرۆسەکانی پیتاندن، مووشەکە بالیستییەکان، و هەژموونی ناوچەیی تاران، جگە لە لابردنی سزاکانی ئەمریکا کە بەسەر تاراندا سەپێنراون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە میدیاییە ئەمریکییەکان، نێوەندگیرەکان هەوڵ دەدەن لە قۆناغی یەکەمی لێکتێگەیشتنەکەدا دوور بکەونەوە لە پێدانی "ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی سیاسی" بە هەر لایەنێک، بە جۆرێک ڕێگە بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بدات بڵێت سیاسەتی فشار ئێرانی ناچار کردووە دانوستان بکات، لە کاتێکدا تاران بتوانێت جەخت لەوە بکاتەوە کە بۆ شەڕ یان گەمارۆ تەسلیم نەبووە.
زانیارییە بڵاوکراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پاکسستان کار دەکات بۆ ڕێگریکردن لە داڕمانی دانوستانەکان، لە ڕێگەی دواخستنی ئاڵۆزترین پرسەکان، کە لە سەرووی هەموویانەوە دۆسیەی ئەتۆمی، و داهاتووی بەرنامەی مووشەکی ئێران و دەوری ناوچەیی تارانە، بۆ قۆناغەکانی دواتری دانوستان.
لە بەرامبەردا، ڕووماڵە میدیاییە ئیسرائیلییەکان گومانیان بەرامبەر بەم چوارچێوەیە نیشان داوە، و بنیامین ناتانیاهۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی شەوی ڕابردوودا لەگەڵ ترەمپ نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لەوەی کە ڕاگرتنی تەقە بگۆڕێت بۆ ئاگربەستێکی درێژخایەن کە دەرفەت بە ئێران بدات بۆ دووبارە بونیادنانەوەی تواناکانی، یان هەر لێکتێگەیشتنێک لەگەڵیدا ببێتە وەشانێکی هەموارکراوی ڕێککەوتنە کاتییەکانی پێشوو کە نەبوونە هۆی کۆتاییهێنان بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە شێوەیەکی تەواوەتی.
لە ناوخۆی واشنتۆنیشدا، هەندێک لە ناوەندە سیاسی و میدیاییەکان مامەڵە لەگەڵ دەستپێشخەرییەکەی پاکسستان دەکەن - کە وەزیری ناوخۆی پاکسستان بۆ تارانی بردبوو - وەک هەوڵێک بۆ دابینکردنی دەرچەیەکی دانوستانکارانە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە تێوەگلان لە جەنگێکی ناوچەیی فراوان دووربخاتەوە، هاوکات پارێزگاری لە وێنەی "فشاری سەرکەوتوو" بکات کە ئێرانی بەرەو مێزی دانوستان بردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاکستان سەرکردایەتى دروستکردنى لێکتێگەیشتنێکى کاتى نێوان واشنتۆن و تاران دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێکى دیکەى ئیدارەکەى تڕەمپ بەهۆى جەنگی سەر ئێرانەوە دەستى لەکار کێشایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتى دادى ئەمریکا پارێزبەندی بە تڕەمپ و کەسوکارەکەی دا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا: جه‌نگی سه‌ر ئێران به‌رده‌وام نابێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    په‌كین.. سه‌رۆكی چین پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ڕووسیا كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سوپای ئێران: هێرش بکرێتەوە سەرمان بەرەى نوێى شەڕ دەکەینەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ خوازیاری هێرشکردنە سەر ئێرانە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هێزەکانى ڕووسیا مانۆڕى ئەتۆمی ئەنجام دەدەن

سەرەتا