1 کاتژمێر پێش ئێستا 52 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: یان ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران دەکەین یان بە توندی لێیان دەدەین

پەیام

سەرۆكی ئەمریكا پێگەیشتنی پێشنیازەكەی ئێرانی ڕاگەیاند و وتی: لە نێوان واژووكردنی ڕێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ ئێران، یان وەشاندنی گورزێكی سەربازیی بەهێز بۆ سەر ئەو وڵاتەدا دوودڵە.

لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی "ئەكسیۆس"ی وڵاتەكەی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای كرد "50% لەگەڵ ڕێككەوتنە و 50%یش لەگەڵ هێرشكردنە سەر ئێراندایە". ترەمپ هۆشدارییەكی توندی دا و وتی: "یان واژووی ڕێككەوتن دەكەین، یان بە توندی لێیان دەدەین". 

ئاماژەی بەوەش كرد "تەنیا ئەو ڕێككەوتنە قبوڵ دەكات كە پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم و چارەنووسی كۆگاكانی ئێران چارەسەر بكات و ڕێگریی تەواو لە دەستڕاگەیشتن بە چەكی ئەتۆمی لە ئێران بگرێت".

سەرۆكی ئەمریكا بەدەستگەیشتنی پێشنیازە نوێیەكەی ئێرانی بۆ ڕێككەوتن ئاشكرا كرد و وتیشی: ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ڕاوێژكارە باڵاكان دەربارەی دوا ڕەشنووسی ڕێككەوتنەكە ئەنجام دەدەین، ڕەنگە سبەی بڕیاری كۆتایی بدرێت و ئێستا تاوتوێی میكانیزمێك دەكەین بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز و ئازادكردنی بەشێك لە داراییە بلۆككراوەكانی ئێران لە بەرامبەر جێبەجێكردنی مەرجەكانی ئەمریكادا.

وتیشی: ناتوانێت میدیاكان لە ئەنجامەكە ئاگادار بكاتەوە بەر لەوەی بە ئێرانییەكان بڵێت، ئەوەشی پشت ڕاستی كردەوە كە هەندێك لەگەڵ ڕێككەوتنن و هەندێكیش لەگەڵ دەستپێكردنەوەی جەنگدان.

هاوكات كەناڵی "سی بی ئێس" لەسەر زاری ترەمپ بڵاوی كردەوە "كە هەر دوو لا زۆر لە ئەنجامدانی ڕێككەوتن نزیك بوونەتەوە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: یان ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران دەکەین یان بە توندی لێیان دەدەین

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیاكانی ئەمریكا: ساعدی پلانی هەبووە ئیڤانكای كچی ترەمپ تیرۆر بكات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی جەنگی ئێران 27 وڵات داوای پاڵپشتی دارایی لە بانكی نێودەوڵەتی دەكەن

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆڵەندا هاوردەكردنی كاڵای ئۆردوگا ئـ.یسرائیلییەكان بۆ ناو وڵاتەكەی قەدەغە دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    "لەسەدا 93ى وتارەكانی ترەمپ وشەی نەشیاو و جنێویان تێدایە"

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پاکستان سەرکردایەتى دروستکردنى لێکتێگەیشتنێکى کاتى نێوان واشنتۆن و تاران دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێکى دیکەى ئیدارەکەى تڕەمپ بەهۆى جەنگی سەر ئێرانەوە دەستى لەکار کێشایەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتى دادى ئەمریکا پارێزبەندی بە تڕەمپ و کەسوکارەکەی دا

سەرەتا