23/05/2026 224 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی جەنگی ئێران 27 وڵات داوای پاڵپشتی دارایی لە بانكی نێودەوڵەتی دەكەن

پەیام

بەهۆی كاریگەرییەكانی جەنگی ئێرانەوە دەیان وڵات داوای پاڵپشتی دارایی لە بانكی نێودەوڵەتی دەكەن.

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە: 27 وڵات میكانیزمی قەیرانی ناوخۆییان چالاك كردووە بۆ ئەوەی بتوانن داوای پاڵپشتی دارایی لە بانكی نێودەوڵەتی بكەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو دەرەنجامە ئابوورییە نێودەوڵەتییەی بەهۆی كاریگەری جەنگی ئێرانەوە هاتوەتە ئاراوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز باسی لەوە كرد "لە سەرەتای دەستپێكردنی جەنگی ئێرانەوە تا ئێستا، 27 وڵات هەنگاویان ناوە بۆ چالاككردنی میكانیزمی قەیرانەكان كە ئەوەش وا دەكات بتوانن لە پاڵپشتی دارایی خێرا لە پرۆگرامەكانی بانكی نێودەوڵەتی سوودمەند بن".

هەر چەندە تائێستا بانكی نێودەوڵەتی ناوی ئەو وڵاتانە و كۆی پارەی داواكراوی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام بەرپرسانی كینیا و عێراق ڕایانگەیاندووە، كە  بۆ زاڵبوون بەسەر دەرەنجامەكانی جەنگی ئێران وەك بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی سووتەمەنی و كەمبوونەوەی توندی داهاتی نەوتی داوای پاڵپشتی دارایی خێرا لە بانكی نێودەوڵەتی دەكەن.

جەنگی ئێران و داخستنی گەرووی هورمز ڕەنگدانەوەی لەسەر كەمبوونەوەی ئاستی هەناردەكردنی نەوت هەبووە و نرخی سووتەمەنی و كەلوپەلە پیشەسازییەكان لە زۆرینەی وڵاتان گران بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌كار بوو

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەی گاردیان: ترەمپ "چەكی كۆكوژە" و گەورەترین مەترسییە بۆ سەر جیهان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێگری لە ئێران نەكرێت ناوچەكە بەرەو ململانێیەكی فراوانتر دەچێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌مریكا له‌ شه‌ڕی دژ به‌ ئێران گه‌یشته‌ 16 سه‌رباز

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا گه‌وره‌ترین هێرشی له‌ سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه‌ كرده‌ سه‌ر ئۆكرانیا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    شارەوانیی نیویۆرك تاوتوێی گرتنى نەتەنیاهوو بەپێی بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی دەكات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هۆڵەندا بەهۆی وشكەساڵییەوە باری نائاسایی و كەمیی ئاوی ڕاگەیاند

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا.. ئەو کەسەى موسوڵمانێکى بریندارکرد بە هەوڵى کوشتنى تۆمەتبارکرا

سەرەتا