2 کاتژمێر پێش ئێستا 57 جار خوێنراوەتەوە

هۆڵەندا هاوردەكردنی كاڵای ئۆردوگا ئـ.یسرائیلییەكان بۆ ناو وڵاتەكەی قەدەغە دەكات

پەیام

حكومەتی هۆڵەندا بڕیاری قەدەغەكردنی كڕین و فرۆشتنی ئەو كاڵایانەی ڕاگەیاند، كە لە ئۆردوگا جوولەكەنشینە ئیسرائیلییەكان لەسەر خاكە داگیركراوەكانی فەڵەستین و سوریا بەرهەم دەهێنرێن. 

ئەم هەنگاوە وەك یەكێك لە دیارترین هەڵوێستەكانی وڵاتانی ئەوروپا دژی پەرەپێدانی ئۆردوگاكان لە ئیسرائیل لە قەڵەم دەدرێت و بڕیارەكەش بەرهەمەكانی كەناری ڕۆژاوا و قودسی ڕۆژهەڵات و جۆلانی داگیركراو دەگرێتەوە، لەبەرئەوەی ئەو ئۆردوگایانە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان بە نایاسایی دادەنرێن.

سیورد ویمەر دەسما، وەزیری بازرگانی دەرەوە و گەشەپێدانی هۆڵەنداش ڕایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی گەیاندنی پەیامێكی بەهێز بۆ ئیسرائیل ڕەزامەندی لەسەر ئەم بڕیارە داوە، جەختیشی كردەوە، وڵاتەكەی نایەوێت بەشدار بێت لە بەردەوامبوونی ئەوەی كە بە بارودۆخی نایاسایی ناوزەد كرد. 

بڕیارەكەش لە چوارچێوەی پابەندییەكانی هۆڵەندایە بە یاسا نێودەوڵەتییەكان و دژایەتیكردنی چالاكییە نایاسایییەكان لە ناوچە داگیركراوەكاندا.

حكومەتی هۆڵەندا ئاماژەی بەوەش كردووە، فراوانبوونی ئۆردوگاكان و توندوتیژی جوولەكە ئۆردوگانشینەكان هەلی چارەسەری دوو دەوڵەت لەناو دەبەن، هاوكات داوای لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا كرد، بۆ ڕێگری لە پشتگیریكردنی چالاكییە پەیوەندیدارەكان بە ئۆردوگاكانەوە هەنگاوی هاوشێوە بنێن. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆڵەندا هاوردەكردنی كاڵای ئۆردوگا ئـ.یسرائیلییەكان بۆ ناو وڵاتەكەی قەدەغە دەكات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    "لەسەدا 93ى وتارەكانی ترەمپ وشەی نەشیاو و جنێویان تێدایە"

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پاکستان سەرکردایەتى دروستکردنى لێکتێگەیشتنێکى کاتى نێوان واشنتۆن و تاران دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێکى دیکەى ئیدارەکەى تڕەمپ بەهۆى جەنگی سەر ئێرانەوە دەستى لەکار کێشایەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتى دادى ئەمریکا پارێزبەندی بە تڕەمپ و کەسوکارەکەی دا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا: جه‌نگی سه‌ر ئێران به‌رده‌وام نابێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    په‌كین.. سه‌رۆكی چین پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ڕووسیا كرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سوپای ئێران: هێرش بکرێتەوە سەرمان بەرەى نوێى شەڕ دەکەینەوە

سەرەتا