4 رۆژ پێش ئێستا
481 جار خوێنراوەتەوە
كۆگایه‌كی به‌نزین له سه‌یدسادق گڕی گرت و زیانی مادی زۆری لێ كه‌وته‌وه
به‌نزینخانه‌یه‌ك له نزیك له ئاوایی حاجی نامیق له سنووری قه‌زای سه‌یدسادق گڕی گرت و به هه‌وڵی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی و به هاوكاریی هاووڵاتیانی سنووره‌كه، له‌ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێردا توانرا ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت.
خاوه‌نی به‌نزینخانه سووتاوه‌كه ده‌ڵێت: هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه نازانین ، به‌ڵام سوپاسی خودا ده‌كه‌ین كه زیانی گیانیی نه‌بووه و كه‌س هیچی لێ نه‌هاتووه، ته‌نیا زیانی ماددیی هه‌بووه.
شایه‌تحاڵێكی ڕووداوه‌كه‌ش بۆ په‌یام وتی: هاووڵاتییانی سنووره‌كه و هه‌موو ئه‌و ڕێبوارانه‌ی به شوێنی ڕووداوه‌كه‌دا تێپه‌ڕین، ده‌موده‌ست به‌ده‌م ئاگره‌كه‌وه چوون و گیانیی هاوكاریی بێوێنه‌یان نواند، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد ئاگره‌كه ته‌شه‌نه نه‌كات و به‌زووی كۆنتڕۆڵ بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە