09/06/2025 327 جار خوێنراوەتەوە

كەشتی مادلین كە بەرەو غەززە جووڵەی كردبوو سەرنشینەکانى ڕفێندراون

پەیام
 
میدیا زایۆنییەكان بڵاویان كردەوە، كەشتی مادلین كە لە دوورگەكانی ئیتاڵیاوە بەرەو كەرتی غەززە جووڵەی كردبوو، پاش نزیكبوونەوەی لە كەناراوەكانی كەرتی غەززە لەلایەن هێزی زایۆنییەوە دەستی بەسەرداگیراوە و سەرنشینەكانی ڕفێندراون.

بەپێی هەواڵی میدیا زایۆنیییەكان، هێزی كۆماندۆی دەریایی زایۆنی دەستی بەسەر كەشتییەكەدا گرتووە و بەرەو بەندەرەكانی قەوارەی زایۆنی بردوویەتی، هاوكات تەواوی چالاكوانەكانی سەر كەشتییەكەی رفاندووە كە یەكێكیان كوردە.

كەشتیی مادلین لە یەكی حوزەیرانەوە لە بەندەری سەقەلەییەی ئیتاڵیاوە دەستی بە جووڵە كردووە و نزیكەی تۆنێك هاوكاری پزیشكی و هاوكاری دیكەی مرۆیی هەڵگرتووە و ئامانجی بووە بگاتە بەندەرەكانی كەرتی غەززە و هاوكارییەكان بگەیەنێتە لێقەوماوان.

پێشتر وەزارەتی بەرگری قەوارەی زایۆنی رایگەیاند، ڕێنماییان بۆ سوپا و هێزی دەریایی ناردووە نەهێڵن كەشتی مادلین بگاتە كەناراوەكانی كەرتی غەززە و، هاوكات رایانگەیاند، یەكێك لە سیناریۆكان دەستگیركردنی چالاكوانانی سەر كەشتییەكە و بردنی كەشتییەكەیە بۆ بەندەرەكانی ئیسرائیل.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا بۆ هێرشێكی سەربازیی درێژخایەن دژی ئێران ئامادەكاری دەكات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران وەڵامی ئەمریكا دەداتەوە و هەڕەشەی نقوومكردنی كەشتییەکانیان دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شەمخانی: توانای مووشەكیی ئێران هێڵی سوورە و دانووستانی لەسەر ناكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە كاتی خۆپیشاندانەكاندا، ئەمریكا هەزاران ئامێری ئینتەرنێتی گەیاندووەتە ئێران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجومەنی ئاسایش پێشوازی لە ڕێككەوتنەکەی دیمەشق و هەسەدە دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران: دوژمنان ڕێگەكانی ڕێككەوتنیان لە بەردەمماندا داخستووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا كه‌شتیگه‌لی دیكه‌ ڕه‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ بنه‌كه‌ی ته‌نه‌ف كشانه‌وه‌

سەرەتا