24 کاتژمێر پێش ئێستا
237 جار خوێنراوەتەوە
فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی به 244 سه‌رنشینه‌وه له هیندستان كه‌وته خواره‌وه
په‌یام
فڕۆكه‌یه‌كی هندی به زیاتر له 200 سه‌رنشینه‌وه له باكووری ڕۆژاوای وڵاته‌كه كه‌وته خواره‌وه.
ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌ممه، فڕۆكه‌یه‌كی هندی به 255 سه‌رنشینه‌وه له شاری ئه‌حمه‌دئاباد له باكووری ڕۆژاوای هندستان كه‌وته خواره‌وه و تێك وپێك شكا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، فڕۆكه‌كه‌ی سه‌ر به هێڵی فڕۆكه‌وانیی هند، به‌نیاز بووه به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی (جاتویك) له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌ڕێ بكه‌وێت، به‌ڵام پاش چه‌ند خوله‌كێك له فڕینی كه‌وته خواره‌وه و ئاگر و دووكه‌ڵ له شوێنی ڕووداوه‌كه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌یده‌رئاباد به‌رز بووه‌وه.
له‌وباره‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی ڕایگه‌یاند: فڕۆكه‌كه له جۆری بۆینگ787 بووه، دوای پێنج خوله‌ك له فڕینی، له كاتژمێر یه‌ك و 38 خوله‌ك به كاتی ناوچه‌یی حه‌یده‌رئاباد له ناوچه‌یه‌كی دانیشتووان كه‌وته خواره‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی فڕۆكه‌وانیی هندستان ڕایشیگه‌یاند: فڕۆكه‌كه 232 سه‌رنشین له‌گه‌ڵ 12 تیمی فڕۆكه‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه.
له له‌نده‌نیش فڕۆكه‌خانه‌ی جاتویك ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و ئاشكرای كرد "ئه‌و فڕۆكه‌كه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌حمه‌دئاباد پاش كه‌مێك له هه‌ڵفڕینی كه‌وته‌خواره‌وه، بڕیار بوو له كاتژمێر شه‌ش و 25 خوله‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی جاتویك بنیشێته‌وه".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە