13/06/2025 294 جار خوێنراوەتەوە

موقتەدا سەدر داوا دەكات عێراق خۆی لە ململانێ و جەنگ بپارێزێت

پەیام 

حەشدی شەعبی چالاكییەكانی هەڵدەوەشێنێتەوە و سەدر داوای خۆپاراستن لە جەنگ دەكات

حەشدی شەعبی چالاكییەكانی ساڵیادی خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە و موقتەدا سەدریش داوا دەكات عێراق خۆی لە ململانێ و جەنگ بپارێزێت.

سەرەڕای ئەوەی بڕیاربوو بەهۆی ساڵیادی دروستبووین حەشدی شەعبییەوە سبەی لە بەغداد و چەند ناوچەیەكی دیكە ئەو ساڵیادە بكرێتەوە بەڵام دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، بەهۆی گرژییەكان و هێرشەكانی سەر ئێران و كوژرانی فەرماندە باڵاكانی ئەو وڵاتەوە، سەرجەم چالاكییەكانی ساڵیادی دروستبوونی هەڵوەشاندووەتەوە.

هاوكات موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانیی شیعە ڕایگەیاندووە، قەوارەی زایۆنی بە پشتیوانیی ڕأستەوخۆی ئەمریكا بەردەوامە لە بڵاوكردنەوەی تیرۆر و ئەگەر گرژییەكان بەردەوام بن ئەوا ئێرانی دراوسێ تاكە ئامانجی نابێت لە ناوچەكەدا.

مەوقتەدا سەدر داوای كردووە، خاكی عێراق بەدوور بگیرێت لەو جەنگەی هەڵگیرساوە و ڕایگەیاندووە: عێراق و گەلەكەی پێویستیان بە جەنگی نوێ نییە. و یپێویستە دەنگی كەسانی خراپ بێدەنگ بكرێت و دەنگی دانایی و زانایی دەربخرێت.

سەدر بەكارهێنانی ئاسمانی عێراق بۆ هێرشەكانی قەوارەی زایۆنی دژی ئێران بە توندی سەركۆنە دەكات و ڕاشیگەیاندووە: داوا لە حكومەتی عێراق دەكەم ئەگەر بوونی هەبێت كار بكات بۆ سزادان قەوارەكە لە ڕێی نێودەوڵەتییەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: دیدگای تڕه‌مپ له‌سه‌ر داهاتووی عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌هۆی ڕێكنه‌كه‌وتن؛ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ عێراق بچێته‌ نێو چه‌قبه‌ستوویی سیاسی

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    كاره‌بای هه‌رێم: گۆڕانكاری له‌ نرخی كاره‌بای پڕۆژه‌ی ڕووناكی ڕووینه‌داوه‌

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوارشەممە كۆبوونەوەی یەكلاكەرەوە لەبارەى سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیران بەڕێوەدەچێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    مالیكی: عێراق ئامادەیە بەرژەوەندی و پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا بپارێزێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سزای لەسێدارەدان بەسەر یەكێك لە بكوژەكانی (محەمەد باقر سەدر) جێبەجێكرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى دۆسیەی ئێپستین، باڵیۆزی نەرویج لە عێراق لە پۆستەکەى دوورخرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: دەبێت ڕێگە بەو هەڵوێستانە نەدرێت كە بۆ عێراق زیانە

سەرەتا