14/06/2025 276 جار خوێنراوەتەوە

شەڕی ئێران و قەوارەی زایۆنی ڕێگری لە یاریزانێک دەکات بەشداری جامی جیهانی یانەکان بکات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

مەهدی تاریمی هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بەهۆی شەڕی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل گرفتی گەشتکردنی بۆ ئەمریکا بۆ دروست بووە.

 پاش ئەوەی بەرەبەیانی هەینی قەوارەی زایۆنی هێرشی ئاسمانی کرد سەر ئێران، ئاسمانی ئەو وڵاتە بە ڕووی گەشتەکاندا داخرا.

ئاژانسی هەواڵی 'ئانسا'ی ئیتاڵیش ئاماژە بەوە دەکات، مەهدی تاریمی هێرشبەری ئینتەرمیلان بۆ بەسەربردنی پشووەکەی گەڕاوەتەوە ئێران و بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئێران و قەوارەی زایۆنی بۆ سەریەکدی تاکو ئێستا ئەو هێرشبەرە ئێرانییە نەیتوانیوە گەشتی وڵاتی ئەمریکا بکات و پەیوەندی بە کەمپی مەشقی یانەی ئینتەرمیلانەوە نەکردووە.

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لە کۆمەڵەی پێنجەمی جامی جیهانی یانەکان بەرانبەر یانەکانی ڕیڤەرپلێتی ئەرجەنتینی و مۆنتێری مەکسیکی و ئوراوای یابانی یاریی دەکات و ڕۆژی سێشەممەش لە یەکەم یاریدا بەرانبەر یانەی مۆنتێری مەکسیکی دەوەستێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید لە نێوان کڵۆپ و مۆرینیۆ خۆیان یەکلا کردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ لە بارەی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید قسەی خۆی کرد

  • پێش 1 هەفتە

    ئارتێتا گەڕانەوەی دوو یاریزانی گرنگی بۆ ڕووبەڕووی نیوکاسڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    هەڵوێستی پێرێز سەبارەت بە داهاتووی ڤینیسیۆس ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    ئینتەرمیلان پەیامێک ئاڕاستەی بەرشەلۆنە دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئاربیلوا و بێلینگهام بە تووندی هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکەن

  • پێش 2 هەفتە

    سەرۆکی ناپۆلی دیدگایەکی نوێ بۆ یاساکانی تۆپی پێ دەخاتەڕوو

  • پێش 2 هەفتە

    هاندەرێکی ئارسیناڵ سکاڵا دژی یانەکە تۆمار دەکات

سەرەتا