2 رۆژ پێش ئێستا 280 جار خوێنراوەتەوە

ئینتەرمیلان پەیامێک ئاڕاستەی بەرشەلۆنە دەکات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تالیب

پیرۆ ئۆسیلیۆی بەڕیوەبەری وەرزشی یانەی ئینتەرمیلان پەیامێک ئاڕاستەی بەرشەلۆنە دەکات و ڕایگەیاند، ئالیساندرۆ باستۆنی گرێبەست ماوە.

 ڕۆژنامەی سپۆرت ئاماژەی بەوە کردووە، ئینتەر نیگەرانە لە دۆخی باستۆنی، چونکە ئاگادارن بریکارەکانی یاریزانەکە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە بەرشەلۆنەوە کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ پێشکەوتنێک لە گفتوگۆکاندا ڕووی نەداوە، سەرەڕای ئەوەی باس لە ڕێککەوتنی تاکەکەسی نێوان بەرگریکارەکە و یانە کەتەلۆنییەکەش دەکرێت.

بەڵام پیرۆ ئۆسیلیۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی ئینتەر میلان، جەختی کردەوە لەوەی باستۆنی گرێبەستی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە هەیە و هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ڕۆیشتنی لە ماوەی داهاتوودا.

ئۆسیلیۆ دەشڵێت: نازانم لە ئیسپانیا چی دەوترێت، بەڵام ئێمە دڵخۆشین بەوەی باستۆنی پێشکەشی ئینتەری کردووە و دڵنیاشین زیاترمان پێشکەش دەکات، ئەگەر هەر یانەیەک ئارەزووی لە باستۆنییە، ژمارەی تەلەفۆنەکەیان لایە و پێویستە پەیوەندی پێوە بکەن لەجیاتی ئەوەی تەنیا قسە بکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەڵوێستی پێرێز سەبارەت بە داهاتووی ڤینیسیۆس ئاشکرا دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئینتەرمیلان پەیامێک ئاڕاستەی بەرشەلۆنە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئاربیلوا و بێلینگهام بە تووندی هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکەن

  • پێش 1 هەفتە

    سەرۆکی ناپۆلی دیدگایەکی نوێ بۆ یاساکانی تۆپی پێ دەخاتەڕوو

  • پێش 1 هەفتە

    هاندەرێکی ئارسیناڵ سکاڵا دژی یانەکە تۆمار دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    بایرن میونخ پێکانی یاریزانێکی لاوی ڕاگەیاند

  • پێش 2 هەفتە

    فلیک: تەنیا بیر لە سەرکەوتن دەکەینەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ماڵدینی هۆکاری پاشەکشەی تۆپی پێی ئیتاڵی ڕوون دەکاتەوە

سەرەتا