پێش 2 هەفتە 451 جار خوێنراوەتەوە

ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید لە نێوان کڵۆپ و مۆرینیۆ خۆیان یەکلا کردووەتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ژووری جلگۆڕینی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە نێوان دانانی یۆرگن کڵۆپ و مۆرینیۆ بۆ ڕاهێنەرایەتی تیپەکەیان خۆیان یەکلا کردووەتەوە.

 ڕادیۆی "کادینا سێر"ـی ئیسپانی ڕایگەیاندووە، ژووری جلگۆڕینی یانە شاهانەییەکە بە وردی چاودێری دۆسیەی ڕاهێنەری داهاتووی تیپەکە دەکەن، بۆ هەر ئەگەرێکی گۆڕانکاری لە دەستەی هونەریدا کە ئێستا لەلایەن ئالڤارۆ ئاربیلواوە سەرپەرشتی دەکرێت.

سەرچاوەکە ئاشکراشی کردووە، ئەو بژاردانەی لە ئێستادا لەناو یانەکەدا باسیان لێوە دەکرێت تەنیا لەنێوان مۆرینیۆ و کڵۆپ کورتکراونەتەوە، بەڵام لەناو ژووری جلگۆڕینی یاریزاناندا لایەنگرییەکی ڕوون بۆ بەرژەوەندی ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە (کڵۆپ) هەیە.

ڕادیۆکە ئاماژەی بەوە کردووە، هەندێک لە یاریزانان پێیان وایە شێوازی مۆرینیۆ و کەسایەتییە بەهێزەکەی ڕەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی گرژی لەناو تیپەکەدا و ئەگەری هەیە پێکدادان لە نێوان ئەو و هەندێک لە یاریزانە گەورەکان ڕوو بدات.

زانیارییەکان ئەوەش دەخەنەڕوو، بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە ناسنامەی ڕاهێنەری نوێ لە دەستی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکدایە، لە کاتێکدا یانەکە دەیەوێت پێش دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیال، گرێبەست لەگەڵ ڕاهێنەرێکی نوێدا واژوو بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    چەند هۆکارێک سەبری ڕیاڵ مەدریدی بەرانبەر مباپێ نەهێشتووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پاڵێوراوانی بردنەوەی مۆندیال دیاری دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ناوماڵی ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئاگرە و یاریزانێک بە برینداری گەیەنرایە نەخۆشخانە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    چارەنووسی مباپێ بۆ یاریکردن لە کلاسیکۆ یەکلا دەبێتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    دەمەقاڵێی نێوان ڕودیگێر و کارێراس گۆڕاوە بۆ پێکدادانی دەستی

  • پێش 2 هەفتە

    ڕیاڵ مەدرید تواناکانی یاریزانێکی گرنگی بۆ کلاسیکۆ لەدەست دا

  • پێش 2 هەفتە

    ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید لە نێوان کڵۆپ و مۆرینیۆ خۆیان یەکلا کردووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ لە بارەی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید قسەی خۆی کرد

سەرەتا