29/04/2026 712 جار خوێنراوەتەوە

مۆرینیۆ لە بارەی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید قسەی خۆی کرد

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

جۆزێ مۆرینیۆ لە بارەی دەنگۆکانی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید قسەی خۆی کرد.

 لە چەند ڕۆژی ڕابردوو وابڵاوکرایەوە خوودی پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ گفتوگۆی ڕاستەوخۆی سەبارەت بە گەڕانەوەی مۆرینیۆ ئەنجامداوە و ڕاهێنەرە پۆرتوگالییەکە ئامادەیە ئەرکەکە وەربگرێت.

لەو بارەیەوە "سپێشەڵ وەن" هاتە دەنگ و ئاشکرای کرد، ئامانجی داهاتووی ئەوەیە بەنفیکا بۆ چامپیۆنسلیگی وەرزی داهاتوو سەربخات، چونکە ئەگەر لە سێ یاری داهاتوو براوە بن، ئەوا لە گەورەترین ڕکابەری ئەورووپا یاریی دەکەن و ئەوە تاکە شتێکە لە ئێستادا بیری لێدەکاتەوە و بیر لە هیچ شتێکی دیکەش ناکاتەوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ڕاهێنەرەکەی بەنفیکا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ زۆر کەس لەسەر کورسی ڕاهێنەرایەتی دانیشتوون تەنیا لەبەر ئەوەی دەتوانن بە باشی بازاڕگەری بۆ خۆیان بکەن.

لە کۆتایدا سەبارەت بە ئەزموونی لەگەڵ یانەی ڕۆما، مۆرینیۆ وتی: ئەوێ تایبەتترین شوێن بوو لە ماوەی کارکردنم، کەشوهەوای یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ و دڵسۆزیی هاندەران شتێکی تەواو جیاواز بوو، ئاهەنگەکانی بردنەوەی نازناوی کۆنفرانسلیگ، تەنانەت لە نازناوەکانی خولی یانە  پاڵەوانەکانیشم درەوشاوەتر و گەورەتر بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 1 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 1 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا