پێش 3 هەفتە 495 جار خوێنراوەتەوە

هەڵوێستی پێرێز سەبارەت بە داهاتووی ڤینیسیۆس ئاشکرا دەبێت

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

هەڵوێستی فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید سەبارەت بە داهاتووی ڤینیسیۆس ئاشکرا دەبێت.

 گرێبەستی جۆنیۆر وەرزی داهاتوو کۆتایی دێت و چەندین گومان لەسەر مانەوەی هەبوون دوای ئەوەی کۆبوونەوەیەکی پێشوو لە سەرەتای وەرزدا بووە هۆی شکستهێنانی گفتوگۆکانی نوێکردنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی "مارکا"ـی ئیسپانی، پێرێز متمانەی تەواوی بە ڤینیسیۆس هەیە و خۆی بە تاکەکەسی سەرپەرشتی کارەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە بەڕازیلییەکە دەکات و مانەوەی ئەو یەکلا بووەتەوە، چونکە وەک توخمێکی سەرەکی بۆ ئێستا و داهاتووی تیپەکە هەژمار دەکرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، پێرێز دانی بە هەڵەکانی ئەم وەرزەدا ناوە، کە دیارترینیان دانانی چابی ئالۆنسۆ و دواتر دەستنیشانکردنی ئاربیلوا وەک ڕاهێنەر بوو، ئێستاش پلانی ئەوە دادەنێت بۆ وەرزی داهاتوو ڕێڕەوەکە بگۆڕێت لەڕێگەی ڕاهێنەرێکی نوێوە کە بتوانێت باشتر سوود لە تواناکانی تیپەکە وەربگرێت.

هەروەها ئەوەش ڕوون کراوەتەوە، سەرۆکی یانە شاهانەییەکە بڕوای بە پشتبەستنی زۆر بە یاریزانە لاوەکان نییە، بەڵکو پێی باشترە ڕۆڵی گەورەتر بدرێت بەو یاریزانانەی کە یانەکە پارەیەکی خەیاڵی لە کڕینیاندا خەرج کردووە و لە هەمان کاتدا یاریزانەکان بە بەرپرسیاری ئەنجامە خراپەکان دەزانێت و هەوڵدەدات پڕۆژەی یانەکە زیندوو بکاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    چەند هۆکارێک سەبری ڕیاڵ مەدریدی بەرانبەر مباپێ نەهێشتووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پاڵێوراوانی بردنەوەی مۆندیال دیاری دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ناوماڵی ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئاگرە و یاریزانێک بە برینداری گەیەنرایە نەخۆشخانە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    چارەنووسی مباپێ بۆ یاریکردن لە کلاسیکۆ یەکلا دەبێتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    دەمەقاڵێی نێوان ڕودیگێر و کارێراس گۆڕاوە بۆ پێکدادانی دەستی

  • پێش 2 هەفتە

    ڕیاڵ مەدرید تواناکانی یاریزانێکی گرنگی بۆ کلاسیکۆ لەدەست دا

  • پێش 2 هەفتە

    ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید لە نێوان کڵۆپ و مۆرینیۆ خۆیان یەکلا کردووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ لە بارەی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید قسەی خۆی کرد

سەرەتا