پێش 4 هەفتە 651 جار خوێنراوەتەوە

هاندەرێکی ئارسیناڵ سکاڵا دژی یانەکە تۆمار دەکات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها
هاندەرێكی یانەی ئارسیناڵی لەندەنی پەتی ئارامی چراوە و لە بنکەیەکی پۆلیس سکاڵای دژی یانەکەی تۆمار کردووە و دەڵێت: ئاستی تیپەکە هەمووانی تووشی دڵەڕوکێ کردووە.

 ئێریک کیاما، هاندەری یانەی ئارسیناڵە لە وڵاتی ئۆگاندا، هەنگاوێکی دەگمەنی ناوە و بە فەرمی سکاڵای یاسایی لە دژی یانە لەندەنییەکە تۆمار کر، کیاما دەڵێت دوای شکستی دوێنێی تیپەکە بەرانبەر بۆرنمۆس، تووشی ئازاری دەروونی، دڵەڕاوکێ و فشاری سۆزداری بووە، ئاستی ئێستای یانەکە و یاریزانەکانیشی بە "قبوڵنەکراو" باس کردووە.

ئەم هاندەرە لە سکاڵاکەیدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە یاریزانەکان و میکێل ئارتێتای ڕاهێنەر، نەیانتوانیوە ئەرکی پیشەگەری خۆیان جێبەجێ بکەن، ئەو پێی وایە کاتێک هاندەران کات و پارەیەکی زۆر خەرج دەکەن، هەر جۆرە کەمتەرخەمییەک لەلایەن تیپەکەوە وەک "زیان" بۆ سەر هاندەران هەژمار دەکرێت.

ئەم هاندەرە دوو مەرجی بۆ یانەکە داناوە تاوەکو لە سکاڵاکەی پاشەکشە بکات: یەکەم، پێشکەشکردنی ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لەلایەن یانەکەوە بۆ هاندەران، دووەم، دانانی پلانێکی ڕوون و خێرا بۆ گەڕانەوەی ئاستی ڕاستەقینەی ئارسیناڵ.

کیاما هۆشداری داوە ئەگەر داواکارییەکانی جێبەجێ نەکرێن، داوای قەرەبووی مادی بۆ ئەو زیانە دەروونییانە دەکات کە بەهۆی ئەنجام و ئاستی یانەکەوە تووشی بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    چەند هۆکارێک سەبری ڕیاڵ مەدریدی بەرانبەر مباپێ نەهێشتووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پاڵێوراوانی بردنەوەی مۆندیال دیاری دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ناوماڵی ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئاگرە و یاریزانێک بە برینداری گەیەنرایە نەخۆشخانە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    چارەنووسی مباپێ بۆ یاریکردن لە کلاسیکۆ یەکلا دەبێتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    دەمەقاڵێی نێوان ڕودیگێر و کارێراس گۆڕاوە بۆ پێکدادانی دەستی

  • پێش 2 هەفتە

    ڕیاڵ مەدرید تواناکانی یاریزانێکی گرنگی بۆ کلاسیکۆ لەدەست دا

  • پێش 2 هەفتە

    ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید لە نێوان کڵۆپ و مۆرینیۆ خۆیان یەکلا کردووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ لە بارەی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید قسەی خۆی کرد

سەرەتا