14/04/2026 628 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی ناپۆلی دیدگایەکی نوێ بۆ یاساکانی تۆپی پێ دەخاتەڕوو

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ئۆریلیۆ دی لۆرێنتێسی سەرۆکی ناپۆلی دیدگایەکی نوێ و مشتومڕاوی سەبارەت بە پەرەپێدانی یاساکانی تۆپی پێ خستە ڕوو.

 لەمیانەی نوێترین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیدا، سەرۆکی ناپۆلی پێیوایە کۆنتی ڕاهێنەر هەرگیز دەستبەرداری تیپەکە نابێت و بڕوای وایە بەردەم دەبێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دی لۆرێنتێس پێشنیاز دەکات، کاتی یارییەکان کەم بکرێتەوە، بە شێوەیەک هەر 45 خولەکێک بکرێت بە 25 خولەک لەگەڵ هەژمارکردنی کاتی ڕاستەقینەی یاریکردن تەنیا کاتێک کە تۆپ لە یاریگادا دەبێت، ئەمەش لەبری کاتی زیادکراو لە کۆتایی هەر نیوەیەک.

هەروەها سەرۆکی ناپۆلی داوای هەڵوەشاندنەوەی شێوازی کارتی زەرد و سووری کرد بە گۆڕینی بۆ سزای کاتی، بەجۆرێک یاریزان لە بری کارتی زەرد بۆ ماوەی پێنج خولەک دەربکرێت و لە بری کارتی سووریش بۆ ماوەی 20 خولەک دەربکرێت.

لە کۆتایدا ئۆریلیۆ دی لۆرێنتێس دەڵێت: گۆڵەکان زۆر کەمن بەو شێوەیە هیچ چێژێکی بنینی نامێنێت و پێویستە گۆڵی زیاتر تۆمار بکرێت، بۆ ئەوەش پێویستە یاساکان بگۆڕدرێن، بۆ نموونە نابێت گۆڵێک تەنیا بەهۆی چەند ملیمەترێکەوە ڕەتبکرێتەوە و پێویستە یاسای ئۆفساید بگۆڕدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکارەکانی دەستکراوەیی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی یاریزان ئاشکرا دەبێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    پێنچ یاریزان ململانێی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی لالیگا دەکەن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    کومان: دەتوانین لە هەموو هەڵبژاردەیەک ببەینەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید سێ مەرجی سەرەکییان بۆ کڕینی ڕۆدری داناوە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە بڕیاری کۆتایی لەسەر گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا داوە

  • پێش 3 هەفتە

    لەسەر هەژمارنەکردنی لێدانێکی سزا لە لیبیا هاندەران ئاگریان لە تەلاری سەرۆکایەتی وەزیران بەردا

  • پێش 3 هەفتە

    کێشەکانی میلان قوڵتر بوونەتەوە و ئالێگری و ئیبراهیمۆڤیچ پەیوەندییان نەماوە

  • پێش 3 هەفتە

    چەند هۆکارێک سەبری ڕیاڵ مەدریدی بەرانبەر مباپێ نەهێشتووە

سەرەتا