14/04/2026 928 جار خوێنراوەتەوە

ئاربیلوا و بێلینگهام بە تووندی هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکەن

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ئالڤارۆ ئاربیلوای ڕاهێنەر و جود بێلینگهام هەڕەشەی بردنەوە لە بایرن میونخ دەکەن.

 لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بەو یارییە، سەرەتا ڕاهێنەری مێرنگی ڕایگەیاند، ئەگەر تیپێک هەبێت بتوانێت لە یاریگای ئالیانز ئارینا براوە بێت ئەوە ڕیاڵ مەدریدە، ئەو تیپەکەی خاوەن 15 نازناوی جامەکەیە.

ئاربیلوا ئاماژە بەوەش دەکات، متمانەیەکی زۆری بە یاریزانەکانی هەیەە و چەندین یاریزان هەن کە شوێنی چوامینی پڕ بکەنەوە وەک ڤاڵڤێردی و کاماڤینگا، یاریزانەکان هەموویان بڕوایان وایە ڕیمۆنتادا دەکەن و تەنانەت یەک یاریزانیش نییە هاوڕا نەبێت.

ئالڤارۆ وتیشی: دەبێت هەلەکانمان بکەینە گۆڵ، ئەمە یەکێکە لە گرنگترین شتەکان و پێویستمان بە گۆڵکردنە، مێژووی ڕیاڵ مەدرید لەسەر بنەمای تێپەڕاندنی ئەو جۆرە ئاڵنگاریانە بنیاد نراوە و هەرگیز بردنەوە لەم یارییە بە موعجیزە هەژمار ناکرێت، لەکاتێکدا بایرن متمانەی تەواویان بەخۆیان هەیە لێمان دەبەنەوە، بۆیە ئێمەش دەبێت نیشانی بدەین کە کێنن، ئەگەر بمانەوێت براوە بین، دەبێت لە ڕووی تاکەکەسی و بەکۆمەڵ و جەستەی و دەروونی و تاکتیکی و تەکنیکی لە باشترین دۆخدا بین و شانازی دەکەم خاوەنی ئەم پێکهاتەیەم.

لای خۆشییەوە بێلینگهام ئەوەی وت: نامانەوێت یارییەکە بچێتە لێدانە یەکلاکەرەوەکان و ئەگەر بتوانیت لە 90 خولەک بردنەوە تۆمار بکەیت باشترە، دەمانەوێت بایرن میونخ بکەینە دەرەوە و نازناوەکەش ببەینەوە، هیوادارم هاری کەین لە باشترین دۆخی خۆیدا نەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 1 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • پێش 1 هەفتە

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • پێش 1 هەفتە

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

سەرەتا