6 کاتژمێر پێش ئێستا
78 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌ردۆغان: ئاماده‌ین ڕۆڵی نێوه‌ندگیر بگێڕین
سه‌رۆككۆماری توركیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئاماده‌ن ڕۆڵی نێوه‌ندگیر له نێوان ئێران و قه‌واره‌ی زایۆنی بگێڕن.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تیی توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ مه‌سعوود پزیشكیان، هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه و تیایدا تاوتوێی ململانێی ئێرانی - ئیسڕائیلی و چه‌ند پرسێكی هه‌رێمییان كردووه. به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاندووه: په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چه‌ند وڵاتێك ئه‌نجام داوه له‌پێناو كۆتاییهێنان به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا كه چوار ڕۆژه به‌رده‌وامن.
هاوكات ئه‌ردۆغان ڕایشیگه‌یاندووه: وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه هه‌ستێت به ڕۆڵی ئاسانكار و نێوه‌ندگیر بۆ كۆتاییهێنان به پێكدادانی نێوان ئێران و قه‌واره‌ی زایۆنی.
سه‌رۆككۆماری توركیا، جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران پێویسته له‌سه‌ر مێزی دانوستان چاره‌سه‌ر بكرێن، ڕاشیگه‌یاندووه: هه‌موو ڕۆژێك ئه‌وه باشتر ڕوون ده‌بێته‌وه كه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل به بیانووی ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كان، زۆر به‌رفراوانترن و ئامانجی خراپه‌كاریان له‌پشته.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە