1 کاتژمێر پێش ئێستا
138 جار خوێنراوەتەوە
وڵاتانی کەنداو به فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالیستیی بۆردومان دهكرێن
پهیام
لە دوێنێوە وڵاتانی کەنداو ڕووبەڕووی شەپۆلێکی گەورەی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالیستیی ئێران بوونەتەوە، کە بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی کەوتووەتەوە.
لە ئیمارات، نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەبوزەبی کوژرانی هاووڵاتییەکی پاکستانیی بەهۆی بەرکەوتنی پارچەی مووشەکێکی بالیستیی تێکشکێنراوەوە ڕاگەیاند، هاوکات سیستەمی بەرگریی سعودیەش دوو درۆنی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە خستە خوارەوە.
هەروەها وەزارەتی بەرگریی قەتەر ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی بە ١٤ مووشەکی بالیستی و چەندین درۆن کراوەتە ئامانج، کە توانیویانە ١٣یان تێکبشکێنن، و وڵاتانی کوێت و بەحرەینیش ڕووبەڕووی هێرشی هاوشێوە بوونەتەوە.
لە پاڵ هێرشە ئاسمانییەکاندا، وەزارەتی ناوخۆی کوەیت ڕایگەیاند: شانەیەکی سەر بە حزبوڵڵای لوبنانیی هەڵوەشاندەوە کە چەکی تایبەتیان پێ بووە و دەیانویست ئاسایشی ناوخۆی وڵاتەکە تێکبدەن.
جێی باسە بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا سیستەمە بەرگرییەکانی وڵاتانی کەنداو بەرپەرچی زیاتر لە ١٧٠٠ هێرشی مووشەکی و درۆنی ئێرانییان داوەتەوە، سوپاى پاسداران وبەرپرسانی تارانیش دەڵێن، لە بنکە ئەمریکییەکانى ئەو وڵاتانەوە هێرشیان دەکرێتە سەر و بەو هۆیەوە بە مافى خۆیان دەزانن بنکە و بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا لەناوچەکە بەئامانج بگرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە