2 کاتژمێر پێش ئێستا
141 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل: عهلی لاریجانیمان كوشت
ئیسرائیل كاتس، وەزیری بەرگریی قهوارهی زایۆنی، بە فەرمی ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی توانیویەتی عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران تیرۆر بکات. كاتس لە لێدوانەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەوتوو بووە و بە وتەی ئەو "لاریجانی لەناو براوە"، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ گورزێکی توندی قهوارهی زایۆنی بۆ سەر دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێران.
لەلایەکی دیکەوە، وەزیری بەرگری ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی قهوارهی زایۆنی، فەرمانی ڕاستەوخۆیان داوە بە سوپای وڵاتەکەیان بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە ڕاوەدوونان و بە ئامانجگرتنی سەرکردە باڵاکانی ڕژێمی ئێران.
هاوکات لەگەڵ ئەم لێدوانانە، نووسینگەی ناتانیاهۆ وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا سەرۆک وەزیران دەردەکەوێت لە کاتی واژۆکردن و پەسەندکردنی پلانی ئۆپەراسیۆنەکانی تیرۆر لە ناو خاکی ئێراندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە