1 کاتژمێر پێش ئێستا 114 جار خوێنراوەتەوە

پاكستان.. له‌ ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك 14 منداڵی كۆرپه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا

لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە نەخۆشخانەیەکی حکومی لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، بەلایەنی کەمەوە ١٤ منداڵی تازە لەدایکبوو گیانیان لەدەستدا. 

شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان، رایگەیاندووە، ڕووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە نهۆمی سێیەمی بەشی لەدایکبوون لە نەخۆشخانەی پەیمانگای پاکستانی بۆ زانستە پزیشکییەکان ڕوویداوە. بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییە ناوخۆییەکان، لە کاتی کەوتنەوەی ئاگرەکەدا ١٦ منداڵی تازە لەدایکبوو لە بەشەکەدا بوون و تەنیا یەکێکیان ڕزگار کراوە، دوای ڕووداوەکەش سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە دەستبەجێ فەرمانی کردووە بە دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی ورد. 

دایکی یەکێک لە منداڵەکان کە لە ڕووداوەکەدا گیانی لەدەستدابوو رەخنەی توندی لە ئیدارەی نەخۆشخانەکە و لایەنی خزمەتگوزاریی نەخۆشخانەکە گرت، هاوکات باوکێکی دیکە ئاماژەی بەوە کرد سەرجەم دەرگاکانی بەشەکە جگە لە یەکێکیان داخراو بوون و هیچ ڕێکارێکی سەلامەتی دژی ئاگرکەوتنەوە بوونی نەبووە. تا ئێستا بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەکە هیچ لێدوانێکی فەرمییان نەداوە. 

ئەم کارەساتە بە یەکێک لە گەورەترین ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەکان لە پاکستاندا دادەنرێت و، هەفتەی ڕابردوو لەو نەخۆشخانەیە کە بەشێکە لە کۆمەڵگەیەکی گەورەتری تەندروستی لە ئیسلام ئاباد عیمران خان، سەرۆک وەزیرانی پێشوو، بۆ ماوەیەکی کورت تێیدا چارەسەری وەرگرتبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان.. له‌ ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك 14 منداڵی كۆرپه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاكو ئێستا به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیندۆنیسیاوه‌ زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زیری به‌رگربی ئه‌مریكا: له‌كاتی پێویستدا گورزی سه‌ربازی له‌ ئێران ده‌وه‌شێنین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: هێزەکانمان یاوەریی زیاترلە هەزار كەشتییان لە گەرووی هورمز كردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دادگایەكی ئەمریكا بڕیارەكەی ترەمپى بۆ ڕاگرتنی ڤیزای كۆچبەری هەڵوەشاندەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    رۆژنامەی تەلەگراف: هاککەرانی ئێرانی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبایان لە بەریتانیا لەکارخست

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: تاكو ئێستاش بژارده‌ی سه‌ربازی دژ به‌ ئێران له‌سه‌ر مێزه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌نه‌دا دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵپه‌سارد

سەرەتا