14/06/2025 422 جار خوێنراوەتەوە

عێراق هەوڵی خۆ دوورخستنەوە لە ململانێكانی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەدات

پەیام 

عێراق بۆ خۆ دوورخستنەوە لە ململانێ سەربازییەكانی نێوان ئێران و قەوارەی زایۆنی پەیوەندی بە هەر یەك لە تاران و واشنتۆنەوە كردووە. 

بەرپرسێكی عێراقی كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە: بەغداد داوای لە تاران كردووە لە لێدانی بەرژوەندییەكانی ئەمریكا لە خاكەكەیدا خۆی بەدوور بگرێت.
ئەو بەرپرسەی عێراق وتوشیەتی: ئێران لە داواكەی عێراق تێ دەگات.
 
لای خۆیشیەوە بەرپرسێكی حكومیی دیكەش كە بەهەمان شێوە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت ڕایگەیاندووە: عێراق بە فەڕمی داوای لە ویلایەتە یەكگرتووەكان كردووە فڕۆكەكانی ئیسڕائیل ئاسمانی وڵاتەكەی نەبەزێنن، جەختیشی لەسەر ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق و سەلامەتی بواری ئاسمانی كردووەتەوە. 

بەرپرسە حكومییەكەی عێراق ڕایشیگەیاندووە: بەهۆی ئەوەی ئەمریكا فەرماندەیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش دەكات دەبێت بەرپرسیاریەتی ڕێگری لە هەر پێشێلكارییەك بگرێتە ئەستۆ كە زیانی بۆ ئاسایشی عێراق هەبێت و ئارامی بخاتە مەترسییەوە. 

بەرپرسێكی ئەمنیی عێراقیش بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند: هەمووان بە گروپە چەكدارە عێراقییەكانیشەوە، هاوكارن لەگەڵ حكومەت بۆ دوورخستنەوەی عێراق لەو ململانێیە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبه‌ینێ یه‌كه‌م كاروانی حاجییانی عێراق ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەندێك لە گروپەكان ئامادەییان بۆ چەكدانان دەربڕیوە و سێ گروپیش ڕەتیدەكەنەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. ڕۆژانە 40 ملیۆن لیتر بەنزین بۆ پڕكردنەوەی خواست دابین دەكرێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    بە تۆمەتی گەندەڵی بەرپرسێكی وەزارەتی نەوتی عێراق دەستگیر كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حیزبوڵڵای عێراق: هەر گرووپێک چەک دابنێت ئەرکەکانیان ئەنجامدەدەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دواین تەرمی ڕووداوی خنكانە بەكۆمەڵەكەی سەر ڕووباری دیجلە دەرهێنرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدى گوێ لە گرووپە چەکدارەکان ناگرێت و دەڵێت دەبێت چەک بە دەستی دەوڵەتەوە بێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق بەڵێنیدا شایستە داراییەكانی جووتیاران دوای جەژن خەرجبکات

سەرەتا