15/06/2025 338 جار خوێنراوەتەوە

ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت هاوینی داهاتوو بەرگریکارێک بێبەرانبەر بگوازێتەوە

پەیام سپۆڕت - دروود محەمەد

 

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت هاوینی داهاتوو ئیبراهیما کۆناتێی فەڕەنسی و بەرگریکاری یانەی لیڤەرپووڵ بە شێوەی بێبەرانبەر بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کردووە، یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت هاوینی 2026 بە گرێبەستێکی ئازاد ئیبراهیما کۆناتێی بەرگریکاری لیڤەرپووڵ بباتە ڕیزەکانی و لە ئێستاوە یانە ئیسپانییەکە ئامادەکاریی دەکات و دەستی بە هەوڵەکانی کردووە بۆ ئەوەی ئەو بەرگریکارە فەڕەنسییە بگوازێتەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوەش دەکات، یانەی ڕیاڵ مەدرید دوای هەریەکە لە ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد و کیلیان مباپێ و ئانتۆنیۆ ڕودیگێر و داڤید ئالابا، دەیەوێت ئیبراهیم کۆناتێ بکاتە پێنجەم یاریزان کە لەم دوو ساڵەی دوایدا بە شێوەی بێبەرانبەر پەلکێشی ڕیزەکانی بکات.

لە کۆتایدا مارکا ئەوەش ڕوون دەکاتەوە، هاوینی 2026 گرێبەستی ئەو بەرگریکارە فەڕەنسییە لەگەڵ لیڤەرپووڵ کۆتایی دێت و فلۆرنتینۆ پێرێز دەیەوێت هاوشانی ئاڕنۆڵد وەرزی داهاتوو ئەو بەرگریکارەی لیڤەرپووڵ بگوازێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    ڤینیسیۆس یاریزانێکی بەرشەلۆنە و یاریزانێکی لیڤەرپووڵ وەک دوو نزیکترین هاوڕێی ئاشکرا دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    پەیوەندیکردنی هێرشبەرێکی گەورە بە بەرشەلۆنەوە یەکلا کرایەوە

  • پێش 4 هەفتە

    دەیڤد ئانچلۆتی هۆکاری سەرکەوتوو نەبوونی ئالۆنسۆ ئاشکرا دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    مانەوەی دیبالا لە ڕۆما پەیوەستە بە مەرجێکی قورسەوە

  • 07/02/2026

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت مێژوو دژی بەرشەلۆنە دووبارە بکاتەوە

  • 05/02/2026

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید چارەنووسی سیمۆنی یەکلا کردەوە

  • 03/02/2026

    هۆکاری ئەنجامنەدانی گرێبەست لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا دەبێت

  • 31/01/2026

    دادگا داوایەکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەت کردەوە و لاپۆرتاش هاتە دەنگ

سەرەتا