14/06/2025 338 جار خوێنراوەتەوە

دێمبڵی: لە بەرشەلۆنە هەڵەم کرد و باجەکەیم دا

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

عۆسمان دێمبڵی هێرشبەری پاریس سانجێرمان دان بەوەدا دەنێت، لە بەرشەلۆنە هەڵەی زۆری کردووە و باجەکەشی داوە.

 لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ، دێمبڵی وتی: ئێستا زۆر لە جاران پیشەگەرتر بووم، تەنانەت ڕۆژانی پشووش ئارەزوو دەکەم ڕاهێنان ئەنجام بدەم، بەڵام پێشتر کاتێک دەچوومە ماڵەوە دەستم دەکرد بە یاری پلەیستەیشن و یاری باسکەم دەکرد و سەیری تەلەفزیۆنیشم دەکرد، بەڵام دان بەوەدا دەنێم هەڵە بووم و لە کۆتایدا باجەکەیم دا، کە بە ڕوونی لە بەرشەلۆنە بینیتان.

عۆسمان باسی لەوەش کرد، لەگەڵ ئێنریکی ئەگەر بەرگری نەکەیت لە کۆتایدا کورسی یەدەگ شوێنت دەبێت، پێویستە لە ڕووی هێرشبەری و بەرگرییەوە بەشداری یاری بکەیت، هەر بەهۆی ئەوەشەوە پاریس بووە پاڵەوانی چامپیۆنسلیگ، لویس تیپێکی بەهێزی دروست کرد و کەس لە سەرووی ئەوەوە نەبوو.

لە کۆتایدا سەبارەت بە بردنەوەی تۆپی ئاڵتونی، هێرشبەرەکەی پاریس ڕوونی کردەوە، هەمووان لە بەرشەلۆنەوە هەر لە منداڵییەوە باسی لامین یەماڵیان دەکرد، کاتێک بۆ تیپی یەکەم سەرخرا بۆیان دەرکەوت ئەو ستایشانە تەواو دروست بوون زۆر ناوازەیە لە تۆمارکردنی گۆڵدا و لەوپەڕی ئاستی بەرزدایە، ئەمەش وایکردووە پاڵێوراوی بردنەوەی خەڵاتی باڵۆندۆر بێت و هیواداریشە خۆی لە نێو لیستی 30 یاریزانەکەدا بێت کە بڕیارە ئاشکرا بکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئینریکی سزای بارکۆلا دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مانچستەر سیتی نرخێکی چاوەڕواننەکراو بۆ فرۆشتن لە ڕۆدری دیاری دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پلانی دووەمی بەرشەلۆنە لە ئەگەری شکستهێنان لە کڕینی ئالڤارێز ئاشکرا دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری لە نێوان پاریس سانجێرمان و ڕیاڵ مەدرید بڕیاری خۆی داوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    چوار یاریزانی بەرشەلۆنە دژی گرێبەستکردنن لەگەڵ جولیان ئالڤارێز

  • پێش 1 هەفتە

    سکالۆنی: هیچ بیانوویەک بۆ شکستەکەمان ناهێنمەوە

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا پەیامێکی تووند ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    گورزێکی کوشندە بەر بەرشەلۆنە کەوت

سەرەتا