21 کاتژمێر پێش ئێستا
152 جار خوێنراوەتەوە
ڕیاڵ مەدرید تاکو ئێستا 54 ملیۆن یۆرۆی لە جامی جیهانی یانەکان دەست کەوتووە
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
یانەی
ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی تاکو ئێستا نزیکەی 54 ملیۆن یۆرۆی لە جامی جیهانی یانەکان
بەدەست خستووە.
یانە
شاهانەییەکە گەیشتووەتە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامەکە، بە بەشداریکردنی بڕی 31.44
ملیۆن یۆرۆی پێدراوە، لە قۆناغی کۆمەڵەکان بە دوو بردنەوە و یەکسانبوونێک 3 ملیۆن
و 900 هەزار یۆرۆی بەدەست هێنا.
دوای
ئەوەی بە پلەی یەکەم گەیشتە قۆناغی 16ی جامەکە نزیکەی 6 ملیۆن و 950 هەزار یۆرۆی
وەرگرت، بە بردنەوەشی لە یۆڤانتۆس لەو قۆناغە 11 ملیۆن و 200 هەزار یۆرۆی دیکە
چووە خەزێنەی یانەکەوە، بە کۆی گشتی تاکو ئێستا ڕیاڵ مەدرید نزیکەی 54 ملیۆن و 200
هەزار یۆرۆی دەستەبەر کردووە.
ئەگەر
بێتوو مەدرید قۆناغی هەشت ببڕێت نزیکەی 7 ملیۆن و 500 هەزاری دیکە وەردەگرێت،
دواتریش بە چوونە یاری پێش کۆتایی 21 ملیۆنی دیکەی پێدەدرێت، ئەگەر ببێتە پاڵەوان
40 ملیۆن و ئەگەر دووەمیش بێت 30 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.
واتە
بە کۆی گەشتی پاڵەوانی ئەم وەرزەی جامەکە زیاتر لە 122 ملیۆن یۆرۆ قازانج دەکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە