1 رۆژ پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
هاری کەین زەنگی مەترسی بۆ یانەکانی جامی جیهانی یانەکان لێدەدات
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
هاری
کەینی ئینگلیزی و هێرشبەری بایرن میونخ زەنگی مەترسی بۆ یانەکانی جامی جیهانی
یانەکان لێدەدات.
یانە
باڤارییەکە گەیشتووەتە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامەکە و ڕووبەڕووی پاریس سانجێرمان
دەبێتەوە.
لەو
بارەیەوە هاری کەین قسەی بۆ ماڵپەڕی فیفا کرد و وتی: پاریس وەرزێکی سەرسوڕهێنەریان
هەبووە، هەرچەندە وەرزی ڕابردوو دژی ئەوان یاریمان کرد و لێمان بردنەوە، دەزانین
یارییەکە قورس دەبێت، بەڵام هەست دەکەین لە لوتکەی ئاستی خۆمانداین.
هێرشبەرەکەی
میونخ ڕاشیگەیاند، هەست دەکەن دەتوانین لە هەر ڕکابەرێک ببەنەوە کە دێتە پێشیان، خەونیان
گەیشتنە بە یاریی کۆتایی و لە ڕووی جەستەییەوە زۆر باشن.
کەین ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستە بڕوایان بە
توانای خۆیان هەبێت کە دەتوانن نازناوی جامی جیهانی یانەکان بە دڵنیاییەوە بەدەست
بهێنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە