02/07/2025 333 جار خوێنراوەتەوە

مێسی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەرمیامی بە خراپ نازانێت

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەرمیامی ئەمریکی گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان دەکەن.

 پاش کرانە دەرەوەی یانە ئەمریکییەکە لە جامی جیهانی یانەکان، دەنگۆی ڕۆیشتنی ئەستێرەکەی تانگۆ بۆ یانەی نیوڵز ئاوڵد بۆیزی ئەرجەنتینی یان بۆ یانەکانی خولی سعودی سەری هەڵدایەوە.

بەڵام بە پێی زانیارییەکانی میدیاکان، لیۆنێل مێسی لەگەڵ ئیدارەی یانەی ئینتەرمیامی گفتوگۆی سەرەتاییان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان دەست پێکردووە، یانە ئەمریکییەکە دووپاتیدەکاتەوە کە بە پەرۆشەوە کاردەکات بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنێکی نوێ دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ کەسانی دەوروبەری یاریزانە ئەرجەنتینییەکە.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، لیۆ مێسی و خێزانەکەی لە میامی دڵخۆشن، بوونی پشکی یاریزانەکە لە یانەکەدا هاندانێکی زۆر باش تائەوەی مێسی لە یانەکە بمێنێتەوە.

مێسی مەبەستێتی لە گرێبەستە نوێیەکەدا پێداچوونەوەیەک بۆ مووچەکەی بکرێت و ماوەی گرێبەستەکەش بۆ خودی یاریزانەکە زۆر گرنگ دەبێت.

مێسی گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەمساڵ لەگەڵ ئینتەرمیامی کۆتای دێت و یاریزانەکە پێیوایە ژینگە و ژیانی ئەمریکا کەشێکی گونجاوە تائەوەی پێش تاکو مۆندیالی 2026 باشترین ئاستی خۆی پێشکەش بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 4 هەفتە

    ڤینیسیۆس یاریزانێکی بەرشەلۆنە و یاریزانێکی لیڤەرپووڵ وەک دوو نزیکترین هاوڕێی ئاشکرا دەکات

  • 10/02/2026

    پەیوەندیکردنی هێرشبەرێکی گەورە بە بەرشەلۆنەوە یەکلا کرایەوە

  • 09/02/2026

    دەیڤد ئانچلۆتی هۆکاری سەرکەوتوو نەبوونی ئالۆنسۆ ئاشکرا دەکات

  • 08/02/2026

    مانەوەی دیبالا لە ڕۆما پەیوەستە بە مەرجێکی قورسەوە

  • 07/02/2026

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت مێژوو دژی بەرشەلۆنە دووبارە بکاتەوە

  • 05/02/2026

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید چارەنووسی سیمۆنی یەکلا کردەوە

  • 03/02/2026

    هۆکاری ئەنجامنەدانی گرێبەست لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا دەبێت

  • 31/01/2026

    دادگا داوایەکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەت کردەوە و لاپۆرتاش هاتە دەنگ

سەرەتا