1 رۆژ پێش ئێستا
130 جار خوێنراوەتەوە
ئالۆنسۆ هۆکاری بەکارهێنانی "ڤڵای کام" ڕوون دەکاتەوە
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
چابی ئالۆنسۆی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید هۆکاری
بەکارهێنانی کامێرای ڤڵای کام ئاشکرا دەکات و ستایشی ڤاڵڤێردیش دەکات.
لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەیان بەرانبەر
یۆڤانتۆس، چابی وتی: یۆڤانتۆس تیپێکی زۆر بەهێزە و ئاستی گەورەی بە کۆمەڵ و
تاکەکەسییان هەیە و بۆ یارییەکە تەواو ئامادەین.
ئالۆنسۆ ڕوونیشی کردەوە، کارڤاخاڵ و میلیاو دوای
ماوەیەکی زۆر دەگەڕێنەوە و ئامادەن بۆ یاریکردن، بە ڕێژەیەکی زۆریش مباپێ بەشداری
یارییەکە دەکات.
سەبارەت بە پشت بەستن بە کامێرای درۆن، ڕاهێنەرەکەی
مێرنگی ئەوەی خستەڕوو، بۆ بینینی مەشقەکان لە ڕوانگەیەکی جیاوازەوە بەکاری دەهێنن،
بۆ بینینی مەودای نێوان یاریزانەکان و هەروەها بۆ بینینی لایەنە تاکتیکییەکانی دیکە،
زۆرێک لە یانەکان پێشتر کردوویانە و پێیوایە ئەوان یەکەم کەس نین کە درۆنیان بەکار
هێناوە.
ئالۆنسۆ وتیشی: ڤاڵڤێردی لە زۆر جێگەی یاریگادا دەتوانێت
یاری بکات، وەک ستیڤن جێڕارد وایە، دەتوانێت هاوسەنگی بۆ تیپەکە بەدەست بهێنێت و
زۆر خێرایە و بە ئاسانی دەتوانێت هێڵەکانی یاریگا ببڕێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە