1 رۆژ پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
نێمار: باشترین قۆناغی ژیانی وەرزشی خۆی ئاشکرا دەکات
پەیام سپۆڕت - دروود محەمەد
نێماری
بەڕازیلی و هێرشبەری یانەی سانتۆس ڕایگەیاند، باشترین قۆناغی ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەی
پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بووە.
لە
میانەی لێدوانێکدا سەرەتا نێمار وتی: لە ئێستادا یاریزانان بەهۆی سۆشیال میدیاوە سەرنجیان
نەماوە، پێویستە یاریزان تەنیا سەرنجی لەسەر یاریکردن بێت لەناو یاریگادا نەک شتی
دیکە.
هێرشبەرە
بەڕازیلییەکە ئاماژە بەوەش دەکات، ڕۆژێک دێت ژیانی وەرزشی کۆتایی پێ دێت، بەڵام
ناو و ناوبانگی دەمێنێتەوە، ساڵان تێدەپەڕێت و یاریزانی نوێ و نەوەی نوێ سەرهەڵدەدەن،
بۆیە گرنگترین شت ئەوەیە بە شێوەیەکی جوان وەرزش ئەنجام بدەیت.
لە
بەردەوامی قسەکانیدا نێمار وتیشی: زۆر قۆناغی وەرزشیم تێپەڕاندووە، لەگەڵ سانتۆس و
بەرشەلۆنە باشترین ئاستم نمایش کرد، بەڵام پێموایە لوتکەی یاریکردنم لەگەڵ یانەی
پاریس سانجێرمان بوو.
لە کۆتایی
قسەکانیدا نێمار پێیوایە لە وەرزەکانی 2017 بۆ 2020 لەو چوار ساڵەدا لە لووتکەی ئاستی یاریکردنیدا
بووە، بەڵام بەداخەوە کاتێک گەیشتوونەتە یاریی کۆتایی چامپیۆنسلیگ تووشی پێکان بووە،
هەرچەندە پێکان بەشێکە لە ژیانی وەرزشی، بەڵام بۆ ئەو زۆر بە ئازار بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە