3 کاتژمێر پێش ئێستا
24 جار خوێنراوەتەوە
سێ سزادراو لە چاكسازیی گەورانی سلێمانی بەهۆى نەخۆشییەوە گیانیان لەدەست داوە
پەیام
لە ماوەی هەفتەیەكدا سێ كەس لە سزادراوانی نێو چاكسازیی گەورانی سلێمانی بەهۆى نەخۆشییەوە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیام لە زیاترلە سەرچاوەیەكەوە لەناو سزادراوانی نێو چاكسازیی گەورانی سلێمانییەوە بەدەستی گەیشتووە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا سێ كەس لە سزادراوانی نێو چاكسازییەكە بەهۆی نەخۆشییەوە گیانیان لەدەست داوە.
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن دۆخی تەندروستیی زیندانییانی نێو چاكسازییەكە لەوپەڕی خراپیدایە و جگە لە چەند چارەسەرێكی دیاریكراوی سادە، هیچ چارەسەرێكی دیكە لە بنكەی تەندروستیی چاكسازییەكەیان دەست ناكەوێت، هەروەك لەكاتی نەخۆشكەوتنی زیندانییەكانیشدا نابرێنە دەرەوە بەمەبەستی چارەسەركردنیان، جگە لەوانەی واستەیان هەیە.
بەپێی زانیارییەكانی پەیام یەكێك لە هۆكارەكانی دەستڕانەگەیشتنی زیندانییە نەخۆشەكان بە چارەسەری پزیشكیی پێویست، ڕاگرتنی مۆڵەتی سێ مانگەیە بۆ زیندانییان كە پێشتر لەو ڕێگەیەوە دەیانتوانی لە نەخۆشخانەكانی دەرەوەی گرتووخانەكە چارەسەری پێویست وەربگرن، بەڵام لەئێستادا مۆڵەتەكە ڕاگیراوە. ئەمەش سەرەڕای كێشە تەندروستییەكان، چەندین كێشەی دیكەی دەروونی و كۆمەڵایەتیشی بۆ ئەو زیندانییانە دروست كردووە كە لەنێو چاكسازییەكەدان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە