5 کاتژمێر پێش ئێستا
90 جار خوێنراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم: پلەکانى گەرما دوو پلە نزمتر دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم
پەیام
کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما دوو پلە نزمتر دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم، سبەینێش ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت پلەکانى گەرماش بەمشێوەیەى لاى خوارەوە دەبێت:-
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی 04-07-2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم لە کەشدا لە هەندێک ناوچە .
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/ک .
مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم دەبێت .
ئاراستەی با / باکووری رۆژئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ بە نزیکی 1 تـــــا 2 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە وێنەکەدا ئاماژەی پێکراوە .
سبەی شەممە 05-07-2025
کەش / ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت ( 10– 20 )کم/ک دەبێت .
مەوداى بینین / ( 9 – 10 ) کم دەبێت .
ئاراستەی با / باکووری رۆژئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەى پێکراوە :
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان :41 پلەی سیلیزی
04-07-2025
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە