5 کاتژمێر پێش ئێستا 101 جار خوێنراوەتەوە

سێ دز دەستگیرکران کە یەکێکیان ئۆتۆمبیلی پوری خۆی دزیوە

پەیام 

هێزەکانی پۆلیسی راپەڕین سێ کەسیان بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبیل لە ناحیەی چوارقوڕنە دەستگیرکردووە، کە یەکێکیان دانی بە دزینی ئۆتۆمبیلی پوری خۆیشی دا ناوە.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، دوای بەدەستهێنانی زانیاری لە لایەن هێزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕانیەوە، سێ کەس بە ناوەکانی (م، م، ق) لە دایکبووی ساڵی 2005 پیشە کاسب دانیشتووی کەرکوک-ئیسکان، (هـ، ج، ک) لە دایکبووی ساڵی2005 پیشە کاسب دانیشتووی کەرکوک-پەنجا عەلی، و (م، ئ، م) لە دایکبووی ساڵی 1998 پیشە کاسب دانیشتووی کەرکوک-رەحیماوا لە پێشانگاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل لە ناحیەی چوارقوڕنە دەستگیرکراون.

بەپێی راگەیەندراوەکە، تۆمەتباران هەستاون بە هێنانی ئۆتۆمبیلی جۆری BMW330 مۆدێل 2024 رەنگی رەش لە شاری هەولێرەوە بۆ پێشانگاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل لە ناحیەی چوارقوڕنە و لێکردنەوەی تابلۆکانی بە مەبەستی ساخکردنەوەی بە ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا. ئۆتۆمبیلەکە پێشتر لە لایەن تۆمەتبار (م، م، ق)ەوە بە کرێ بۆ ماوەی مانگێک بەکرێگیراوە.

دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا، تۆمەتبار (م، م، ق) لە کاتی وەرگرتنی وتەکانیدا دانی بە تاوانێکی تردا ناوە. ئەو هەستاوە بە دزینی ئۆتۆمبیلی پوری لە جۆری کیا سپۆرتاج مۆدێل 2014 رەنگی سپی لە شاری کەرکوک و فرۆشتوویەتی بە بڕی 13000دۆلاری ئەمریکی.

لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر تۆمەتباران بە پێی مادەی (٤٥۳ل ی س ع ) ڕاگیراون و لێڪۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارتى کرێکارانى کوردستان: 10 تا 12ـی تەمووز یەكەم گرووپمان چەك دادەنێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ دز دەستگیرکران کە یەکێکیان ئۆتۆمبیلی پوری خۆی دزیوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ سزادراو لە چاكسازیی گەورانی سلێمانی بەهۆى نەخۆشییەوە گیانیان لەدەست داوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشی درۆنی بۆسەر فڕۆكەخانەكان لە هەولێر و كەركوووك ئەنجام درا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: پلەکانى گەرما دوو پلە نزمتر دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    قائیمقامییه‌تی سلێمانی: له‌ مانگێكدا ده‌ستمان به‌سه‌ر 26 تۆن مه‌وادی به‌سه‌رچوودا گرتووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاسایشی هه‌رێم: كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی دوو درۆنه‌كه‌ له‌ سلێمانی زیانی گیانی نه‌بووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یاساناسێك: سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان هیچ هه‌ڵوێستێكی له‌سه‌ر دواكه‌وتنی دانیشتنه‌كان نه‌بووه‌

سەرەتا