4 کاتژمێر پێش ئێستا
103 جار خوێنراوەتەوە
هێرشی درۆنی بۆسەر فڕۆكەخانەكان لە هەولێر و كەركوووك ئەنجام درا
پەیام
شەوی راِبردوو هێرشی درۆنی بۆسەر فڕۆكەخانەكان لە هەولێر و كەركوووك ئەنجام درا.
بەپێی زانیارییە میدیاییەكان شەوی ڕابردوو درۆنێك ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر كرا و شایەتحاڵان باسیان لەوەكرد كە زەنگی ئاگادار كردنەوە لە فڕكەخانەكە بیستراوە و پاشان تەنێك كەوتووەتە خوارەوە.
دواتریش دژەتیرۆری پارتی ڕووداوەكەی پشتڕاست كردەوە و ڕایگەیاند، درۆنێكی خۆكوژ لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر خراوەتە خوارەوە.
دژەتیرۆری پارتی دەڵێت، كاتژمێر 9 و 58 خولەكی شەوی ڕابردوو ڕووداوەكە ڕوویداوە و خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی و مادییشی لێ نەكەوتووەتەوە.
هاوكات هەر شەوی ڕابردوو درۆنێكی دیكە لە كەركوك و لە نزیك گەڕەكی بەدر كە نزیكە لە فڕۆكەخانەیەكی سەربازی و بنكەیەكی حەشدی شەعبی لە شارەكە، كەوتووەتە خوارەوە.
بەپێی زانیارییەكان ئامانجی درۆنەكە پێكانی فڕۆكەخانە سەربازییەكە بووە و دوای كەوتنەخوارەوەیشی كەمێك لە پوش و پاوانی ناوچەكەی سووتادووە بەڵام زیانی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.
تاوە كوئێستایشی هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئاڕاستەكردنی ئەو درۆنانە ڕانەگەیاندووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە