7 کاتژمێر پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
پارتى کرێکارانى کوردستان: 10 تا 12ـی تەمووز یەكەم گرووپمان چەك دادەنێت
پەیام
پارتی كرێكارانی كوردستان ڕایدەگەنێت لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا یەكەم گروپی پەكەكە چەك دادەنێن.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەیتد پرێس، زاگرۆس هیوا وتەبێژی كۆما جڤاكێن كوردستان كەجەكە ڕایگەیاند، لە 10 بۆ 12ی تەمووز، یەكەم گروپی چەكدارانی پەكەكە كە لە 20 تا 30 كەس پێكدێن، چەك دادەنێت.
وتەبێژی كەجەكە ئاماژەی بەوە كردووە پرۆسەكە لەژێر سەرپەرشتیی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەكاندا بەڕێوە دەچێت، وتیشی بۆ ئەوەی پەكەكە هەنگاوی زیاتر بنێت، پێویستە گۆشەگیریی سەپێنراو بەسەر ئۆجلاندا هەڵبگیرێت و هەنگاوی دەستووری و یاسایی و سیاسی بنرێت، بۆ ئەوەی گەریلاكان بتوانن تێكەڵ بە سیاسەتی دیموكراسی بن لە توركیا.
هاوكات بەرپرسێكی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، بە ئاژانسەكەی ڕاگەیاندووە، پرۆسەكە بەڕێككەوتن و چاودێری حكومەتی هەرێم دەبێت و، بەئامانجی دڵنیاكردنەوەی توركیا هەندێك لە چەكە سووكەكانی پەكەكە لە نێو دەبرێن.
لە مانگی ئایاری ئەمساڵ و لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا، پارتی كرێكاران كۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوەی لەژێر ڕێنمایەكانی عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیكراویان ئەنجام دا كە لە مانگی شوباتدا داوای لێكردبوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە