7 کاتژمێر پێش ئێستا
111 جار خوێنراوەتەوە
لەمانگێکدا لەسلێمانی 838 منداڵ لەدایكبوون کە 375یان بە نەشتەرگەریی بووە
پەیام
تەندروستیی سلێمانی ئاماری لە دایكبوونی منداڵانی لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: 838 منداڵ لە نەخۆشخانەی فێركاری لە دایكبوون، هەروەها 15 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانەش تۆماركراوە.
تەندروستیی سلێمانی ڕایشیگەیاند: لەو ژمارەیە 426 منداڵیان كوڕ بوون و 412 منداڵەكەی دیكەشیان كچ بوون، وتیشی: 463 منداڵیان بەشێوەی سورشتی لە دایكبوون و 375 منداڵیشیان لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە لە دایكبوون.
هەروەها وتی: 192 منداڵ لە بەشی نەبەكان خەوێندراون و 937 پشكنینی سۆنەر شەش هەزار و 804 پشكنینی تاقیگەیی و 210 چارەسەری سورشتی و 675 كوتان لە جۆری سی بی جی بۆ منداڵان ئەنجام دراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە