19/07/2025 264 جار خوێنراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت

پەیام 

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، سبەینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لە کەشدا، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:-
 
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ شەممە 19- 07- 2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت. 
خێراى با / مامناوەند  ( 10 – 20  )کم/س دەبێت.
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە  
مەوداى بینین / 8 – 10  کم  دەبێت.
سبەی یەکشەممە 20- 07- 2025
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت ، لەگەل بوونى تۆزێکى کەم لە کەشدا بەتایبەتى لە ناوچەکانى باشوورى هەرێمى کوردستان .
خێراى با / مامناوەند ( 10 – 20  )کم/س دەبێت.
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (1- 2 ) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین /  8 – 10 کم  دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی 
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی
2025-07-19

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ده‌رگای ناونووسین بۆ وه‌رزی حه‌جی ساڵی داهاتوو ده‌كرێته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاووڵاتیان و مووچەخۆران: بەرپرسان باکیان بە ئێمە نییە و لە خەمی مووچەکانماندا نین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیان بەفەرمی لەلایەن عێراقەوە دانی پێدا نرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نەخۆشخانەی هیوا: حكوومەت هاوکارمان نەبێت، ڕەنگە نەتوانین نەخۆشی دەرەوەی سلێمانی ببینین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە نەخۆشخانەی هیوا، نەشتەرگەرییەکی چاندنی مۆخ بەسەركەوتوویی ئەنجام درا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یەکەم گەشتی راستەوخۆ لە فڕۆکەخانەی کەرکووکەوە بۆ باکۆ دەستی پێکرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سبەى پلەکانى گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 45 پلە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە کابینەى نۆدا 13 مووچەى تەواو دابەشنەکراوە و 10 مووچەش بە لێبڕین دابەشکراوە

سەرەتا